دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14/10/2021

وەزیری نەوتی عێراق: پێویستە پشتیوانی لە گەشەپێدانی كه‌رتی گاز بكرێت

هەرێم نیوز 

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێویستە بۆ زیادکردنی وەبەرهێنان پشتیوانی لە  پڕۆژەکانی گەشەپێدانی كه‌رتی گاز  بكرێت .

ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق لە وتارێکدا لە هەفتەی فۆرۆمی جیهانی وزە رایگه‌یاند، گرنگه‌ بازاڕی گازی جیهانی رێكبخرێت، بۆ خێراکردنی ڕێکخستنی میکانیزمەکان بۆ هاوسەنگی دابینکردن گاز بۆ ته‌واوی جیهان.

وتیشی،پێویستە وڵاتانی بەرهەمهێنەری گاز سوود لە ئەزموونی ئۆپیک وەربگرن لە مامەڵەکردنی واقیعیانە لە گەڵ بەرهەمهێنان و بەکاربردنی جیهانی و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕوویان ده‌بێته‌وه‌.

راشیگەیاند، عێراق لەم بوارەدا هەنگاوی گرنگ دەنێت، ئەویش بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی جیهانی بۆ پرۆسەی گۆڕینی گازی یاوەری بۆ وزەی پاک، هەروەها چڕکردنەوەی گەڕان لەو ناوچانەی کە پێکهاتەی هایدرۆکاربۆنیان هەیە، بەتایبەتی گاز.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP