دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 14/10/2021

کیسی هێلکەدان

 کیسی هێلکەدان "تەکەیوس" یەکێکە لە بڵاوترین خەلەلەکان لە هۆڕمۆناتدا لە نێوان کچانی گەنج و ژناندا بە گشتی و بە تایبەتیش لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٤٤ ساڵیدا، هەرچەندە هەندێک جار کچانی سەروو تەمەنی ١١ ساڵیش تووش دەبن.

دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان نەخۆشییەکە بەشێک لە ژنان دووچارى دەبنەوە، پزیشکانى ژنان و منداڵبوونیش بەپێویستی دەزانن لەکاتى هەستکردن بە سەرهەڵدانى ئەو نەخۆشییەدا، کەسی توشبوو زوو هەوڵی چارەسەرکردنى بدات. لە هەر ١٠ بۆ ١٥ ژنێکدا لە ئەمریکا یەکێکیان کێشەی کیسی هێلکەدانی هەیە.

هۆکارەکان:

نەبوونی چالاکی جەستەی، قەڵەوی، زیادبوونی هۆڕمۆنی تێستێستیرۆن (هۆڕمۆنی پیاوانەیە و بە ڕێژەیەکی کەم لە ژنانیشدا هەیە) هەروەها هۆکاری بۆماوەی و بوونی کەسانی تر لە خێزانەکەدا کە ئەم کێشەیەیان هەبووبێت زۆر کاریگەری هەیە.

بەرگریکردنی ئەنسۆلینیش هۆکارێکی ترە بۆ دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان. ئەنسۆلین هۆڕمۆنێکی سروشتییە کە لە لایەن پەنکریاسەوە دەڕێژرێتە ناو خوێن تا ڕێژەی شەکری لەش ڕێکبخاتەوە، کاتێک ئەنسۆلین بەرگری بەهێز دەبێت کار دەکاتە سەر لەش و زیادبوونی ڕێژەی ئەنسۆلینیش ڕێژەی تێستۆستیرۆن زیاد دەکات.

کاریگەرییەکانی:

کیسی هێلکەدان بە زۆری کار دەکاتە سەر نەزۆکی لە ژناندا، چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی هێلکەکان، هەروەها زیادبوونی مووی لەش و تێکچوونی باری دەروونی.

چارەسەر:

هەرچەندە تا ئێستا چارەسەرێکی تەواوەتی بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام زیادکردنی چالاکی جەستەی و کەمکردنی کێش دەکرێت نیشانەکانی کۆنترۆڵ بکات.

هەروەها بەکارهێنانی حەپی مەنع و حەپی تری وەک metformin و clomiphene دەکرێت چارەسەرێکی باشبن.

نیشانەکانی بوونی کیس لەسەر هێلکەدان "تەکەیوس":

هەرچەندە زۆرێک لە خانمان تێبینی بوونی ئەم نەخۆشییە ناکەن تا ماوەیەکی زۆر و دوای گەورەبوونی کیسەکان، بەڵام چەندان نیشانە هەن کە دەتوانن لە ڕێگایانەوە بزانن ئەگەر کیستان هەبێت لەسەر هێلکەدانتان یان نا، ئەمە لە کاتێکدا تا زووتریش پێی بزانرێت ئاسانتر چارەسەر دەکرێت وەک لەوەی کیسەکان زۆر گەورەببن و ڕێژەکەیان زیاد بکات.

١- نا ڕێکی سووڕی مانگانە

٢- نەمانی سووری مانگانە.

٣- زیادبوونی مووی لەش و ڕووخسار.

٤- لاوازبوونی قژ و هەڵوەرینی.

٥- زیادبوونی زیبکە.

٦- قەڵەوی، زیادبوونی کێش و نەمانی توانا بۆ لاوازبوون.

٧- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

٨- گۆڕانی ڕەنگی پێست و دروستبوونی پەڵە.

٩- قەلەقی و سترێس.

١٠- خەمۆکی. هەستکردن بە ئازار لە بەشی خوارەوەى سک و ناوچەکانى حەوز و سمت بەرزبوونەوەى کێشی لەش.

١١-دروستبوونی زیپکەى زۆر لەسەر پێست. بەرزبوونەوەى فشارى خوێن و هەندێک جار توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP