هەرێم نیوز
یانەی یۆڤانتۆسى ئیتاڵى، بە تەمایە ئەستێرەیەكی
یانەی بەرشەلۆنە لەماوەی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە ڕیزەکانى.
ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کە یانەى یۆڤانتۆس
لەبەرنامەیدایە لەگواستنەوەی هاوینی داهاتوو، عوسمان دێمبێلی ئەستێرەی یانەی
بەرشەلۆنە بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
بەرپرسانی یانەى یۆڤانتۆس پێشتر گفتوگۆیان لەگەڵ نوێنەرانی ئەو
یاریزانە فەرەنسییە كردوە، بۆ ئەوەی داواكارییەكانی ئەو یاریزانە بزانن لە پێناو
گەیشتن بە رێكەوتنێك و گواستنەوەی بۆ خانمە پیرەکە، کە ئەو یاریزانەش
پێشوازی لە هەنگاوەكانی ئەو یانەیە كردوە.
یانەى یۆڤانتۆس، دەیەوێت سود لە تەواوی ئەم وەرزە وەربگرێت بۆ
ئەوەی یاریزانەكە لە یارییكردن لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بێت، دواتر فشار بخاتە
سەر یانە کەتەلۆنیەكە بۆ کەمکردنەوەی داوا داراییەکانی نەک رۆیشتنی لە یانەكە
بەخۆڕایی.
یانەى یۆڤانتۆس، بە درێژی ڕكابەرییەكانی ئەم وەرزە چاودێری دۆخی
عوسمان دێمبێلی بكات بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە لە توانای جەستەیی یاریزانەكە.
عوسمان دێمبڵى، لە کاتی گواستنەوەی هاوینی ڕابردو لە ڕۆیشتن لە
یانەی بەرشەلۆنە نزیک بو، بەڵام ئەو یاریزانە ڕەتیكردوە بە خواستن بڕوات و ئەمەش
بوە هۆكاری مانەوەی لە بەرشەلۆنە.