هەرێم نیوز
و: ئاکۆ ئاڵی
پسپۆڕانی
خۆراکیی، ئاشکرایدەکەن، خۆراکی کەم کالۆریی حەزی خواردن و برسێتیی زیاد
دەکەن، بەوپێیەیە بەردەوامبوون لەسەر سیستەمی خۆراکیی تەندوروست زۆر
زەحمەتە، لەبەرئەوەی کەسەکە دوای ماوەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی جەستە
لەدەستیداوە، دەستدەکاتەوە بە خواردنی خواردەمەنییە چەور و بەتامەکان.
لەماوەی
رابردووشدا پزیشکان و زانایانی بواری خۆراکیی کاریان لەسەر دیاریکردنی
ڕێگایەک کردووە کە لەڕووی زانستییەوە بیسەلمێنێت کە بێ پەنابردنە بە
داودەرمان دەتوانێت حەزی خواردن کەم بکاتەوە و کێشی جەستەش دادەبەزێنێت،
لەدیارترین ئەو ڕێگایانەش بریتین لە:
• گۆڕینی
چەوریی و کاربۆهیدرایتەکان بە پڕۆتین.
• خۆت لە
پابەندبوون لەکاتی دیاریکراو بۆ خواردنی ژەمە خۆراکییەکان بەدوور بگرە و تەنیا
لەکاتی برسێتیدا نان بخۆ.
• زیادکردنی
ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی کە برێکی زۆر لە ریشاڵی خۆراکیان لەخۆگرتووە.
• پێش
دەستکردن بە نانخواردن برێکی زۆر لە ئاو بخورێتەوە.
• خواردنی
خۆراک لە دەفری بچووک و کەمکردنەوەی بڕی ژەمە خۆراکییەکان.
• زوو
چوونە سەر جێگای خەوتن، لەبەرئەوەی خەوی تەندرووست ڕێگری لە زیادبوونی کێشی جەستە
دەگرێت.
• فێربوونی
چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دڵەڕاوێکی، بەوپێیەی ئەو حاڵەتە دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل
زیاد دەکات کە هۆکارە بۆ زیادبوونی حەزی خواردن.
• خواردنی
ژەمە نانی بەیانیان، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی بەدرووستی هێشتنەوەی سیستەمی خۆراکیی و
دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمە خێرا و هەڕەمەکییەکان.