دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

ئه‌یاد عه‌لاوی: له‌ داهاتوودا له‌ ناو ماڵی شیعه‌ ناكۆكی قووڵ سه‌ر هه‌ڵدەدات

هەرێم نیوز  

ئه‌یاد عه‌لاوی رایگەیاند،سەردانی قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ نه‌بووە.

ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی بۆ عێراق هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ نه‌بوو.

دەشڵێت:" كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری ئامێره‌كانی ده‌نگدان بكات و زۆربه‌ی هاووڵاتیانی عێراق به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ ده‌نگدان بێ به‌ش بوون".

وتیشی، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌ینرا. ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا له‌ ناو ماڵی شیعه‌ ناكۆكی قووڵ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵبدات.

راشیگەیاند، بریاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌.

له‌باره‌ی خۆ كاندید كردنی ساره‌ی كچی، كه‌ ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، عه‌لاوی دەڵێت: كچه‌كه‌م له‌ بڕیاری خۆ كاندیدكردنی په‌له‌ی كرد، بانگه‌شه‌ و پڕوپاگه‌نده‌شم بۆی نه‌كرد.
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP