دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

ئێران نایەوێت هەژموونی لە عێراق کاڵ بێتەوە

هەرێم نیوز
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، باسێکی شرۆڤەکاری بڵاوکردۆتەوە لەسەر هەژموونی ئێران لە عێراقدا، لەو نوسینەدا باس لە شەقامی عێراقی ئەکات بە ڕەتکردنەوەی ئێران لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە،   بەڵام تاران ئەیەوێت زیاتر هەژمونی حۆی لە عێراق جێگیرکات .

له‌و نووسینه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌، ده‌نگده‌رانی عێراقی تارانیان به‌ توندی ئاگادار كرده‌وه‌، كه‌ هه‌ژموونی شیعه‌گه‌رایی له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌متر بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌ ئامانجگرتنی عێراق له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، پرسێكی هه‌ستیاره‌، وا له‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ و ئێران ده‌كات، هێشتا تووندڕه‌وتر بن.

راشیگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در، هێرشێكی توندی كردووه‌ته‌ سه‌ر میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی نزیك له‌ ئێران، كاتێك به‌رزترین ده‌نگی عێراقییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له‌ به‌رامبه‌ردا هێشتا مه‌ترسی هه‌ژموونی ئێرانی له‌ عێراقدا كۆتایی نه‌هاتووه‌، تاران هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونی له‌ عێراق كاڵ نه‌بێته‌وه‌.

روونیكرده‌وه‌، له‌ كاتێكدا ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق بڵاو ده‌كرایه‌وه‌، قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی،  له‌ به‌غدا بووه‌،  وێڵه‌ به‌ دوای ئه‌و بیانووه‌ی كه‌ چۆن له‌ به‌غدا بمێننه‌وه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تاران ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌، قائانی سه‌ردانی عێراقی كردبێت، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاندووه‌، قائانی سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌.

سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، چه‌كدارانی ته‌واوی میلیشیاكان ئاماده‌ن په‌نا بۆ تووندو تیژی ببه‌ن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ پێویستی پێی هه‌بوو.

راشیگه‌یاند، له‌ ئێستادا رێككاره‌ یاساییه‌كان ده‌گرینه‌ به‌ر، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین ده‌ڕژێینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، هاوشێوه‌ی 2019 خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و باڵه‌خانه‌ی سه‌درییه‌كان ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP