دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندنى گۆڕان دەستیان لە کێشایەوە

هەرێم نیوز
ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندنى گۆڕان دەستیان لە کێشایەوە و دەشڵێن: "وه‌ك هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیارماندا ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه‌، هاوكات له‌ زوترین كاتدا ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ پێكده‌هێندرێت".

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیارماندا ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه‌، هاوكات له‌ زوترین كاتدا ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ پێكده‌هێندرێت. 

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ 10ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چو، هیچ كورسیه‌كی له‌ په‌رله‌مان به‌ده‌ست نه‌هێنا و به‌مه‌ش روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان بونه‌وه‌.

له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "‎به‌ راشكاوی ده‌ڵێین كه‌ پێویستمان به‌ گۆڕانكاری و به‌خۆداچونه‌وه‌ی ریشه‌یی بزوتنه‌وه‌كه‌ و سیاسه‌ته‌كانی ھه‌یه‌، چونكه‌ ده‌نگده‌رانمان ھه‌ڵوێستیان وه‌رگرتوه‌ و زۆرینه‌یان بایكۆتی ھه‌ڵبژاردنیان كردوه‌، وه‌كچۆن زۆرینه‌ی ھاوڵاتیان ھه‌مان شتیان كردوه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌م واقعه‌ تاڵه‌، پێویستی به‌ بڕیار و ھه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌، ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرین، له‌ نزیكترینكاتدا گۆڕانكاری ریشه‌یی ده‌كه‌ین". 

بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری له‌ پرۆسه‌كه‌دا كرد و به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌هاوبه‌شی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێكرد.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ 25ی (ته‌موز/7)ی 2009 وه‌ك هێزێكی جه‌ماوه‌ریی له‌لایه‌ن به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی پێشوی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ دامه‌زراو له‌یه‌كه‌م به‌شداریكردنی له‌هه‌ڵبژاردن 25 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP