دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

ئەندامێکى خانەى ڕاپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان: هەواڵى یەکگرتنەوەمان لەگەڵ یەکێتى درۆیە

هەرێم نیوز

ئەندامێکى خانەى ڕاپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان، دەنگۆی یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتى رەتدەکاتەوەو دەڵێت"پێمان وایە ئەمە دەستێکی تێکدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمە بڵاودەکەنەوە".

 ئاسۆ رەحیم، ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردوە، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن پێشنیاری بۆ ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن کردبێت کە بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی پێبێت و یەکگرتنەوە ئەنجام بدات لەگەڵ لایەنیتر، ئێمە سەر لەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بەدرۆ دەخەینەوە.

دەشڵێت: "پێمان وایە ئەمە دەستێکی تێکدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە جێی دڵسۆزیان بۆ بزوتنەوەکە و هەوڵدانیان بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان هەمیشە لە ڕێی ڕاگەیاندنی سێبەرەوە هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ تێکدانی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان ".

 لەدوو رۆژى رابردوودا پرسى یەکگرتنی بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەدوای راگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن بووەتە باس و خواسى بەشێک لە میدیاکان و وەک یەکێک لەو چارەسەرانە پێشنیار دەکرێت بۆ داهاتووی گۆڕان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP