دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

وتەبێژی پێنتاگۆن: ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام ئەبێت

هەرێم نیوز:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، پیرۆزبایی لە میللەتی عێراق دەکات، بەبۆنەی دەستگیرکردنی (سامی جاسم جبوری) جێگری یه‌كه‌می ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.

جیسیكا ماكنۆلێتی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كم له‌باره‌ی به‌شداریكردنی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی سامی جاسم ئه‌لجبوریدا نییه‌.

دوپاتیکردەوە، واشنتن و سوپای هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.

دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا رۆڵیان بۆ راوێژ و مه‌شقكاری ده‌گۆڕێت، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ تێكشكاندنی داعش.

ئاماژەشی بەوەکرد، داعش هێشتا مه‌ترسین، بۆیه‌ واشنتن له‌ به‌غدا ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی عێراقی و به‌رده‌وامی له‌ رێگه‌گرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

جبوری یه‌كێك بوو له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی دارایی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ عێراق و سووریا، وه‌ك كۆنه‌ ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه‌، به‌رده‌وام بووه‌ له‌ كاركردن.

له‌ ساڵی 2014، جبووری وه‌ك جێگری یه‌كه‌می ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعش، له‌ باشووری موسڵ كاری كردووه‌، جیا له‌وه‌ش وه‌ك وه‌زیری دارایی داعش ناسراوه‌، كه‌ كاری فرۆشتن و مامه‌ڵه‌ی نه‌وت گازی له‌ ناوچه‌كه‌دا كردووه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP