دواین هەواڵ

وەرزش‌

 12/10/2021

شێره‌كانی‌ ڕافیدین میوانی‌ ئیمارات ده‌بن

دانەر ئەسڵان 

گه‌ڕێكی‌ نوێ‌ له‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ ئاسیا به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی‌ 2022 ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قه‌ته‌ڕ ئه‌مڕۆ سێ‌ شه‌ممه‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كات و تا شه‌و ده‌خایه‌نێت كه‌ تیایدا هه‌ڵبژارده‌كانی‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ نماییشی‌ تواناكانی‌ خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌وڵی‌ ده‌سته‌به‌ر كردنی‌ 3 خاڵی‌ نوێ‌ ده‌ده‌ن له‌ پاڵاوتنه‌كان دا.

له‌م گه‌ڕه‌دا شێره‌كانی‌ ڕافیدین ده‌بنه‌ میوانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی‌ و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش كه‌ خاوه‌نی‌ دوو خاڵن له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان داو هه‌ردوولاش ده‌خوازن بردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن تا بتوانن له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دا بچنه‌ پێشه‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م A

ئیمارات – عێراق سه‌عات 7.45 ی‌ شه‌و
سوریا – لوبنان
ئێران - كۆریای‌ باشور

كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م B

ژاپۆن – ئوسترالیا سه‌عات 1.15 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆ
عومان – ڤێتنام
سعودیه‌ – چین سه‌عات 8 ی‌ شه‌و

ڕیزبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌كان:

كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌ك A

1 – ئێران 9 خاڵ
2 – كۆریای‌ باشور 7 خاڵ
3 – ئیمارات 2 خاڵ
4 – لوبنان 2 خاڵ
5 – عێراق 2 خاڵ
6 – سوریا 1 خاڵ

كۆمه‌ڵه‌ی‌ دوو B

1 – ئوسترالیا 9 خاڵ
2 – سعودیه‌ 9 خاڵ
3 – ژاپۆن 3 خاڵ
4 – عومان 3 خاڵ
5 – چین 3 خاڵ
6 – ڤێتنام 0 خاڵ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP