هیچ پەیوەندیەک لە نێوان مرۆڤەکاندا بێ هەڵبەز و دابەز تێپەڕ ناکات. هەندێک جار، ئەو گرژیانەی دەکەونە نیوان دوو لایانەی سۆزدارییەکەوە کێشەی ڕیشەیین و پێویستی بە چارەسەری ڕژدی و دەستبەجێ هەیە. لێرەدا، زۆر بە کورتی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کیشە گرژیی سۆزداریی ڕژدیی لە نێوان تۆ و کەسی مەبەستدا دەخەینە ڕوو بەو هیوای سوودی هەبێت.
هەنگاوی یەکەم: ڕامان . پێویستە بە هێمنی و بەشێوەیکی بابەتیانە بیر لە هۆکاری گرژی پەیوەندی نێوان خۆت و کەسی مەبەست بکەیتەوە. هەندێک جار هۆکارەکە تەنها یەک هۆکارە، جاری واش هەیە لە هۆکارێک زیاترە. ئەوەی گرنگە بتوانیت هۆکاری گرژیەکە دەست نیشان بکەیت.
هەنگاوی دووەم: کات و شوێنی گونجاو دیاری بکە بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە لەگەڵ کەسی مەبەستدا ڕاستگۆیانە لەسەر کێشەکە و هۆکارەکانی گفتوگۆ بکەیت.
هەنگاوی سێهەم: بڕیار بدە ئاخۆ پەیوەندیەکەت لەگەڵ کەسی مەبەستدا کەڵکی ئەوەی تێدا ماوە چاکبکرێتەوە یان باشتر وایە لێرەدا و بە کەمترین تێچوون کۆتایی پێ بهێنیت.
ئەگەر هیشتا پەیوەندیەکەت هیوابەخش بوو، بیر لەوە بکەرەوە چۆن دەتوانیت جارێکیتر پەرەی پێ بدەیت و بەهێزی بکەیت لەسەر بنەمای وانە وەرگرتن لە ڕووداوەکانی ڕابردووتان.