دکتۆر کۆچەر عومەر خوێندکاری دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی مناڵان
چۆن مناڵەکانمان بپارێزین لە سەرمای پاییز ؟
۱:پاراستنی پلەی گەرمی ژوور لە ڕێژەیەکی دیاری کراودا .
۲:پێدانی شلەمەنی زیاتر لە کاتەکانی ڕۆژدا .
۳: پێدانی پاقلەمەنی کە ڕێژەیەکی زۆر ووزەی تێدایە بۆ مناڵ.
٤:
پاراستنی لاشەی مناڵ لە سەرمای بەیانیان ، لەبەر ئەوەی لە وەرزی پاییزدا پلەکانی گەرما لە بەیانیاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
٥: ڕێگریی کردن لە خواردنی ساردەمەنی لەم وەرزەدا کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە.
٦: پابەندبوونی تەواو بەچارەسەرە درێژخایەنەکانی ئەو مناڵانەی کە نەخۆشی ڕەبۆ و هەستیاری کۆئەندامی هەناسەیان هەیەو چارەسەری بەردەوام وەرئەگرن .
۷:دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕێنمایی پزیشکی تایبەتی مناڵان.
۸: دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمانی (بەناو کوردەواری ) کە ڕۆژانە قوربانییەکانی دەبینین لە نەخۆشخانەی مناڵان ..