دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی ڕێگا نییە

هەرێم نیوز

لەیەكەم كاردانەوەی دوای هەڵبژاردن هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ئێمە لەدامەزراوەی بەڕێوەبردندا سەرکەوتنی پرۆسەکەو مانادانەوە بەهەڵبژاردنەکان وەک شاڕێی گۆڕانکارییەکان لەسەرکەوتنی هەرکەس‌و قەوارەیەک گرنگتربوو.

ئەمڕۆ دووشه‌ممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی  پەیامێكی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانەوە بڵاو كردەوە تێیدا هاتوە،" بۆ ئەوان لەدامەزراوەی بەڕێوەبردندا سەرکەوتنی پرۆسەکەو مانادانەوە بەهەڵبژاردنەکان وەک شاڕێی گۆڕانکارییەکان؛ لەسەرکەوتنی هەرکەس‌و قەوارەیەک گرنگتر بوە".

لەپەیامەكەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشهاتوە، پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی هەموو ئەو کاندیدو قەوارانە دەکەین کە توانییان لەناو بێمتمانەیی‌و بێباکیی‌و بەشدارینەکردنی ژمارەیەکی هەرەزۆری هاوڵاتیاندا؛ متمانەی بەشێک لەدەنگدەران بەدەستبێنن‌و ڕەوایەتیی نوێنەرایەتیی هەموو خەڵکی کوردستان‌و عێراق بۆ ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەربگرن.

ئه‌وه‌شی خستۆتەروو،"هەموو ئەو کاندیدو قەوارانەشی نەیانتوانی پشکی سەرکەوتن لەکەمترین ڕێژەی بەشداریکردن بەدەستبێنن، لەبەردەم تاقیکردنەوەی سەرکەوتنێکی نوێدا دەبن ئەگەر بتوانن دڵی شکاوو متمانەی لەقکراوو بێخزمەتیی‌و گوێپێنەدانی ناڕازیی‌و دڵسۆزەکانی دوو لەسەر سێی هاوڵاتیانی بەشدارنەبوو لەهەڵبژاردنەکاندا؛ چاکبکەنەوەو ڕاستبکەنەوە".

جەختلەوەشدەكاتەوە،" بۆ ئێمە لەدامەزراوەی بەڕێوەبردندا سەرکەوتنی پرۆسەکەو مانادانەوە بەهەڵبژاردنەکان وەک شاڕێی گۆڕانکارییەکان لەسەرکەوتنی هەرکەس‌و قەوارەیەک گرنگتربوو، هەر ئەمەشمانکرد کە زەمینەی ئارام‌و هاوسەنگ‌و هاوبەش بۆ هەمولایەک بەبێ جیاوازیی زامنبکەین‌و بانگەشەیەکی ئارام‌و پارێزراوو هەڵبژاردنێکی هێمن‌و مەدەنیانە بەڕێبکەین".

دەشڵێت:"ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی ڕێگا نییە، سەرەتایەکی نوێیە بۆ خەباتێکی مەدەنیی‌و یاساییانەی وەها کە هەنگاو بەرەو حکومەتی هاوڵاتیی‌و دەوڵەت‌و سەروەریی یاسا بەرێت؛ دیارە بۆ ئەو ڕێبوارانەی کە دەتوانن ڕاستگۆیانە ڕێگاکە تەیبکەن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP