دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

تیۆره‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی‌ ریشه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا

  • هه‌رێم نیوز
    شاره‌زاییه‌كی بواری په‌تاكان سه‌باره‌ت به‌ ریشه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تیۆره‌یه‌كی نوێی راگه‌یاندوه‌.

    رۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌گرافی به‌ریتانای له‌ زاری جۆناسان لاسام، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی Bioscience Resource Project ئه‌مه‌ریكی گواستویه‌تییه‌وه‌، كه‌ پێده‌چێت ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جه‌سته‌ی‌ كرێكارێكی كانه‌كانی چیندا بوبێت له‌ پێش ده‌ ساڵ له‌ ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا.

    ئه‌وه‌شی وتوه‌، كه‌ نمونه‌ی‌ نه‌خۆشی ئه‌و كرێكاره‌ دراوه‌ به‌ په‌یمانگای وۆهان بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كان، دواتر دزه‌ی كردوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

    لاسام، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه‌ ده‌ركه‌وتنی جۆری ئه‌لفای گۆڕاوی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كه‌رتی كه‌نت-ی به‌ریتانیا له‌ پاییزی رابوردودا، ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسی Sars-Cov-2 له‌ توانایدایه‌ بازدانی گۆڕانی نامۆ بدات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ گۆڕانكاری زۆر له‌ناو جه‌سته‌ی‌ ته‌نها كه‌سێكدا بكات بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP