دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 09/10/2021

لیمۆی بەسرە یا لیمۆی ووشك چارەسەرە بۆ التهابی كۆلۆن

 دوو جۆر لیمۆی بەسرە هەیە، ڕەش و زەرد كە بە كوڵاندنی لیمۆ لەناو ئاوێكی سوێر وە ووشك كردنی بەرهەم دەهێنرێت.

سوودەكانی لیمۆی بەسرای ووشک :

١. ئازار شكێن : ژان و پێچی سك ، ئازاری جومگەكان و ماسولكەكانی لەش و كۆڵنج

٢. ملین و چارەسەری قەبزی دەكات

٣. یارمەتیدەرە بۆ دەركردنی پاشەڕۆی خۆراكی لە كۆلۆن

٤. سەرچاوەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی  بۆ خۆشبونەوەی برینی ناو كۆلۆن و گەدە و ڕیخۆڵە بەسوودە

٥. ئارام كەرەوەی دەرونی و دژی خەمۆكیە و بۆ دڵەڕاوكێ و وەسواسی باشە

٦. بۆ دابەزینی بەرزی پەستانی خوێن

٧. بۆ دابەزینی بەرزی ڕێژەی شەكر و چەوری

٨. توانەوەی چەوری بەتایبەتی چەوری وورگ

٩. بۆ چارەسەری هەڵامەت

١٠. بۆ دڵ: بەهێز كردنی توانای دڵ، بۆ دڵەكوتێ و ناڕێكی لێدانی دڵ

١١. پاك كردنەوەی لەش لە ژەهرەكان

١٢. چالاك كردنی جگەر

١٣. بەهێز كردنی سیستمی بەرگری لەش

١٤. بۆ جوانی پێست و چارەسەری التهابی میكرۆبی یان قارچك لە پێست

١٥. دەركردنی ئاوی زیادە لە لەش وە بۆ ئاوسانی لەش

١٦. چارەسەری التهابی میزڵدان و میزەڕۆ

شێوازی ئامادەكردنی :

دەكرێت لەت بكرێت وە یان هاڕاوەی بەكار بهێنرێت ووردكردنی لیمۆی بەسرە ی ووشك كراو وە یەك كەوچكی چێشت لەم هاڕاوەیە دەكرێتە ناو یەك پەرداخ ئاوی گەرم لە پێش نان هەر سێ ژەمی خۆراك دەكرێت هەروەها بە كوڵاندنی بۆ پێنج خولەك یەك دانە لە لیمۆی بەسرە وە دەم كردنی وەكو چایی وە خواردنی پێش ژەمی خۆراك وە خواردنەوەی ئاوی بەسودە.

ئاگاداری و ئامۆژگاری :

دابەزینی پەستانی خوێن لەو كەسانەی كە نزمی پەستانی خوێنیان هەیە لێرەدا پێویستە بە بیر هێنانی ئەو گیایانەی كە بەسودن بۆ التهابی كۆلۆن :

زەیتی گیایی : نەعنا ، پونە ، جاترە.

هەروەها چایی ئەم گیایانە بەسودن كندر یا لبان ذكر تۆوەكانی :

زیرە ڕازیانە گشنیژ یانسون و شمڵی خۆپاراستن لە خواردنی شەكر و شیرینی وە زۆر ئاو خواردنەوە بەتایبەتی ئاوی گەرم لەگەڵ ئاوی لیمۆ ٣ پەرداخ بەیانیان پێش نان بە یەك كاتژمێر خواردنی كاهو وە سەوزە سركەی سروشتی.

سێو: یەك كەوچكی كوب لەناو یەك پەرداخ ئاو لەدوای نان بۆ ئەو كەسانەی كە چەوری جگەر دروست دەبێت بەهۆی التهابی درێژخایەن پێویستە گیای وەكو چەق چەقە ، تاڵیشكە ، تۆوی چاوبازە بەكار بهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP