دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 09/10/2021

کامیان لە ناخۆشیەکاندا زیاتر بەرگە دەگرن رەشبینەکان یان گەشبینەکان؟

 ئەو باوەڕەی لە لای زۆرینە بۆتە باو ئەوەیە کە گەشبینەکان کەسایەتی بەهێزتر و نەرمتریان هەیە لە ڕووبەرووبوونەوەی سەختیەکانی ژیاندا. ئەمە هەتا ئەو ئاستە راستە گەشبینیەکەت نەبێتە هۆی شێواندنی دنیابینین و واقع... لە کاتی قەیرانەکاندا، دەشێت چاوێلکە پەمەییەکانمان جادویەکی کارەساتاویمان لێ بکەن.

لە یەکێکە لە کتێبە کلاسیکییەکانی بەڕێوەبردندا ( لە باشەوە بۆ مەزن) جیم کۆلینز، نووسەری کتێبەکە، پێشتر لەو باوەڕدا بوو کەسە گەشبینەکان لە رووبەرووبوونەوەی سەختیەکانی ژیاندا، لە رەشبینیەکان بەهێزتر و خۆگونجێنترن.

دواتر، جیم وویستی لەم بۆچوونەی دڵنیابێت. چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسانیکی زۆردا ئەنجامدا، لە نێوانیاندا ئەدمیراڵ جیم ستۆکدەیڵ کە لە جەنگی ڤێتنامدا لە کامپی ڤیەتکۆنگەکان - شۆڕشگێرە کۆمۆنیستەکان- بۆ ماوەی هەشت ساڵ بە دیل دەگیرێت.

لە جێمی پرسی : " کێ لە ئێوە نەتان توانی بە زیندوویی لەو کامپانە بێنە دەرێ؟" لە وەڵامدا جیم پێی ووت: " وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسانە. تەنها گەشبینەکان نەیان توانی. ئەوانەی بەردەوام دڵی خۆیان بەوە خۆش دەکرد کە دەیان ووت ئەم کریستمسە ئازاد دەکرێین.

پاشان لە جەژنی سوپاسگوزاریدا ئازاد دەکرێین، پاشآن کریسمسی داهاتوو ئازاد دەکرێین..." پاشان جیم کۆلینز ئاورێکی بۆ نووسەر دایەوە و پێی ووت: " بەینی خۆمان بێت هەموویان بە دڵشکان مردن." وا بزانم پێویست ناکات ئاماژە بە کاردانەوەی کەسایەتی ڕەشبین بدەین لەم جۆرە ئەزموونانەدا.

ئەگەر تۆ یەکێکیت لە کەسە ڕەشبینەکان، کاردانەوەت چۆن دەبێت بەرامبەر ئەم جۆرە ئەزموونە سەختانە؟



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP