دانەر ئەسڵان
دەزگای وەرزشی فرانس فۆتبۆڵی فەڕەنسی لیستێکی تایبەت بە ناوی 30 یاریزانی بڵاو کردەوە کە پاڵێوراوانن بۆ کێبڕکێ کردن لە سەر تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ 2021 کە دواتر ئەو لیستە بە چەند قۆناغێکی پاکتاوی دا دەڕوات تا لیستی کۆتایی دەمێنێتەوە کە لە 3 یاریزان پێک دێت و خاوەنی زۆرترین دەنگەکان تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵی پێشکەش دەکرێت.
بەردەوام و بۆ ئەمساڵیش جارێکی تر هەردوو یاریزانە ناوازەکەی جیهان لیۆ میسی ئەرجەنتینی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ناویان لە لیستەکەدا بوونی هەیە لەگەڵ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی کە وەرزی ڕابردوو دەبوو تۆپی ئاڵتونی وەربگرێت، بەڵام فرانس فۆتبۆڵ بە بڕیارێک بێبەشیکرد لێی هەروەک لە نێو لیستەکەدا ناوی جۆرجینیۆی ئیتاڵی بە نەژاد بەڕازیلی پاڵەوانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی چێڵسی و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش هەیە، کە بەم دواییانە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای پێ بەخشرا، لەگەڵ ناوی ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئەوروپا.
جێی باسە لە نێو لیستی یاریزانانی ئەمساڵ دا هیچ یاریزانێکی ئەڵمانی نابینرێت کە لەگەڵ یانەکانی ئەو وڵاتە ئاستی بەرز و ناوازەیان پێشکەش کرد لە تەواوی ساڵەکەدا.