دواین هەواڵ

ئابوری‌

 09/10/2021

نرخی نەوتی برێنت ئاستێکی نوێی تۆمارکرد

هەرێم نیوز

نرخی نەوتی برێنت ئاستێکی نوێی تۆمارکرد و رۆژی هەینی بە رێژەی 1.7٪ بەرزبووەوە هەر بەرمیلێك بە 83 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی هەینی لە مامەڵەکاندا نرخی نەوت بە رێژەی سەدا 4.5 لەسەر ئاستی هەفتانە بەرزبووەوە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش، گرانی نرخی گازی سروشتییە لەسەرانسەری جیهان، کە وایکردووە وڵاتان لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا روو لە بەکارهێنانی نەوت بکەن، سەرەڕای ئەوەش گومانەکان لە هەڵکشانن بەوەی حکومەتی ئەمه‌ریکا یەدەگی نەوتی ستراتیژی خۆی بەکاربهێنێت.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 1.5 بۆ 83.18 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی سەدا 1.9 بۆ 79.79 دۆلار بەرزبوونەوە.

لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی نەوتتیشەوە ، ڤیڤیک دهار، شرۆڤەکار لە "کۆمۆنوێلس بانک" رایگەیاند، دوای ئەوەی وەزیری وزەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئێستا هیچ پلانێکیان نییە بۆ ئەوەی سوود لە یەدەگی نەوتی ستراتیژی وەربگرن، نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP