دواین هەواڵ

وەرزش‌

 04/10/2021

مباپێ نهێنى مانەوەى لە پاریس ئاشکرا کرد

هەرێم نیوز
کیلیان ئێمباپێ، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا هۆکارى مانەوەى لە یانا فەڕەنسیەکە دەخاتەڕو و دەشڵێت: لە بازاڕی گواستنەوەدا بەفەرمی داوای رۆیشتنم لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.

 ئێمباپێ لە چاوپێکەوتنێکى میدیای فەرەنسادا ڕایگەیاند، بەڵی من داوای رۆیشتنم لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد، چونکە لەو ساتەی کە من حەزمدەکرد بڕۆم، دەمویست یانەی پاریسیش لە رووی داراییەوە سوودمەندبێت لە فرۆشتنی من.

دەشڵێت: پاریس زۆرشتی بەمن بەخشی، بۆ ماوەی چوار ساڵ لێرە دڵخۆشبووم، هێشتاش لە ریزەکانیدا بەردەوامم.

ئەوەشى خستۆتەڕو، من لە کاتێکدا زوودا خۆم یەکلاییکردەوە تاوەکو یانەکەم بتوانێت چارەسەرێك بۆ دوای من مامەڵەی دیکە بکات، من مانگی حەوتی رابردوو بە یانەکەم گوت کە دەمەوێ بڕۆم، دەمویست رێز لە نێوان من و یانەکەمدا بمێنێت و ئەوەشمکرد، گوتیشم ئەگەر کارگێڕیی پاریس بەیەوێ من بمێنمەوە ئەوا دەمێنمەوە.

ئێمباپى باسى لەوەش کرد، ئەو قسانە راستنین کە دەڵێن من شەش حەوت گرێبەستی پاریسم بۆ نوێکردنەوە رەتکردووەتەوە، دەگوترا من قسە لەگەڵ لیۆناردۆ ناکەم و نێوانمان باش نییە، ئەمەش هەرگیز راست نەبوو.

لە کۆتایی قسەکانیدا کیلیان ئاماژەى بەوەکرد، من بەو قسەیە تووڕەبووم کە گوتیان ئێمباپێ لەدوایین ساتی بازاڕی گواستنەوەدا یانیش لە هەفتەی کۆتاییدا داوای رۆیشتنی کردووە، چونکە من لە مانگی حەوتدا ئەو داوایەم لە یانەی پاریس کرد.

گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو تەواودەبێت، هێشتا نوێی نەکردووەتەوە، لە هاوینی رابردوو یانەی ریال مەدرید چەندجارێک دەستەوارەیان بۆ گواستنەوەی ئەو کوڕە فەرەنسییە نارد، بەڵام سەرجەمیان رەتکرانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP