دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 29/09/2021

پارافیلیا (تەنگەژە سێکسییەکان)

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

بریتییە لە گوزارشت کردن لەهەندێک ئارەزووی سێکسی بەکۆمەڵێک ڕەفتاری نامۆ و ناپەسەند لەڕووی کۆمەڵایەتی و بایلۆجییەوە کەدەبێتە مایەی ئازارو ناڕەحەتی بۆکەسی بەرامبەر.

تاکو ئێستا هۆکارێکی دیاریکراو نەدۆزراوەتە بەڵام زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ڕەفتارێکە لەڕێگەی فێربوونەوە بەدەست دێت. لەهەر دووڕەگەز ڕوودەدات بەڵام لەنێو پیاوان بەربڵاوترە، لەنێوان تەمەنی ٨-١٢ ساڵان بۆیەکەم جارکەسەکە فێری دەبێت و بەدرێژایی ژیان بەردەوام دەبێت.

چەندجۆرێک لەخۆدەگرێت وەک : سادیسم، ماسۆشیزم، پیدۆفیلیا......هتد.

بەداخەوە لەکۆمەڵگەی کوردەواری بەهۆی تابۆی کۆمەڵایەتی و ئاینی زانیاری ئەوتۆ بڵاونیەو خەڵکی شارەزاییان نیە لەوبارەیەوە. لەپێناو پاراستنی شکۆی خێزان و شەرمەزارنەکردن زۆربەی خێزانەکان باس لەو کێشانە ناکەن یان هەندێکیان درک بەوەناکەن کەئەم جۆرە ڕەفتارانە بە نەخۆشی هەژماردەکرێت و پێویستی بە چارەسەرە.

یەکێک لەچارەخوازان کەخانمێکی گەنج بوو پرسیاری دەکرد: هاوسەرەکەی ئازاری دەروونی و جەستەیی دەدات و چێژێکی زۆری لێ دەبینێت، پاشان کاری سەرجێی لەگەڵ دەکات کە ئایا ئەم ڕەفتارە ئاساییە؟

بێگومان ئاسایی نیەو یەکێکە لە تەنگەژە سێکسییەکان (سادیسم).

هەربۆیە واباشترە پێش ئەنجام دانی هاوسەرگیری زانیاری تەواو بدرێت سەبارەت بەبابەتە سێکسییەکان بەبێ هەستکردن بەشەرم و ڕوونکردنەوەی هەردوو بابەتەکە (کردەسێکسییە ئاسایی و نائاساییەکان) تاکو خەڵکی جیاکاری بکەن و ئەگەر تێبینی یەکێک لەوحاڵەتانە کرا هەرزوو چارەسەر وەربگیرێت بەمەش ناڕەحەتی و لێکەوتە دەروونی وجەستەییەکانی کەسەکە خۆی و هەروەها دەورووبەر کەمدەکرێتەوەو هەروەها ڕێگەدەگیرێت لەڕوودانی تاوان چونکە هەندێک لەوحاڵەتانە لەڕووی یاساییەوە بەتاوان لەقەڵەم دەدرێت و سزای تایبەتی هەیە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP