دواین هەواڵ

ئابوری‌

 23/09/2021

بەشی چوارەمی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز 

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، بەشی چوارەمی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارەی گەنمی ساڵی 2021 گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێ.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ئاگادارکراینەوە کە لەم رۆژانەدا بەشی چوارەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ گەیشتنی دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وتیشی،"پارەی گەنمی جووتیاران بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت، سلێمانی یەک ملیار و 450 ملیۆن دینار، هەولێر 950 ملیۆن دینار، دهۆک 150 ملیۆن دینار، کە کۆی گشتیی دەکاتە دوو ملیار و 550 ملیۆن دینار."

کۆی گشتیی ئەو پارەیەی تائێستا لەلایەن عێراقەوە نێردراوە نزیکەی 17 ملیار دینارە. ئەو گەنمەی کە جووتیارانی هەرێمی کوردستان رادەستی حکومەتی عێراقیان کردووە، بایی نزیکەی 65 ملیار دیناربووە.ش

جگە لە پارەی گەنمی ساڵی 2021، لە پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ی جووتیاران سێ بڕی دراوە و بڕی چوارەمی ماوە، کە زیاتر لە 127 ملیار دینارە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP