دواین هەواڵ

ئابوری‌

 23/09/2021

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت موچەش بە رێژەی 100% دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان  لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، "رۆژی شەممە رێکەوتی 25- 9 -2021  مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی %100 دابەش دەکرێت".

پێشتر، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، "ئەولەویەتی حکومەت دابەشکردنی موچە بوە، هەرکاتێک 200 ملیار دینارەکە گەیشت بە رێژەی 100% موچە دابەش دەکەین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP