دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/09/2021

د.سامان بەرزنجی: هەفتانە 100 هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە هەرێم

هەرێم نیوز

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت؛ هەفتانە (100) هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە هەرێم. دەشڵێت: ئامانجمانە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس هەردوو ژەمەکەى ڤاکسین وەربگرن.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوى باشمان ناوە لە پێدانى ڤاکسین بە هاوڵاتیان، لە ئێستاشدا دوو هێندەى هەفتەکانى رابردوو ڤاکسین دەگاتە هەرێم کە بڕەکەى (100) هەزار ژەمى هەفتانەیە.

ئاشکراشیدەکات، تائێستا (20%)ى ئەو کەسانەى تەمەنیان لەسەروى (18) ساڵەوەیە ژەمى یەکەمیان وەرگرتووە و (13%)یشیان هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە.

سامان بەرزنجى ئامانجى وەزارەتەکەیان لە پێدانى ڤاکسین بە هاوڵاتیان رون دەکاتەوە و دەڵێت: دەمانەوێت زیاتر لە سێ ملیۆن و (250) هەزار هاوڵاتى هەردوو ژەمەکە وەربگرن و بەرگرى گشتى دژى ڤایرۆسەکە دروست ببێت.

هەروەک رێنمایى هاوڵاتیان دەکات بە وەرگرتنى ڤاکسین و ئەوەش بۆ رێگریکردن لە خێرا تەشەنەکردنى ڤایرۆسەکە و کۆنتڕۆڵکردنى.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP