دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/09/2021

ئەمریکا 70 ئۆتۆمبێلی دیکەی گولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد

هەرێم نیوز
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشکرایکرد، ئەمەریکا 70 ئۆتۆمبێلی دیکەی گولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە و بەردەوام دەبن لە هاوکارییکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.


وەین مەرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند "لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پرچەککردنی ئەمەریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی گوولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کراون".

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، جەختیکردەوە، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزتر کردن و پڕچەککردنیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP