دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/09/2021

چەند حەشارگەیەکی داعش بۆردومانکرا و سێ ئەندامیان دەستگیرکران

هەرێم نیوز
هێزی ئاسمانی عێراق چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشی لە سنووری کەرکووک بۆردوومان کرد و سێ ئەندامی رێکخراوەکەش دەستگیرکران.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی ئێف16 و سۆخۆی25، چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشییان لە ناوچەی وادی شای لە سنووری پارێزگای کەرکووک بۆردوومان کرد، بەڵام زیانەکان نەزانراون.

هاوکات لە ناوچەیەکی نزیک گوندی خازر، سێ کەسی سەربە رێکخراوی داعش دەستگیرکران، کە زانیارییان لەسەر سوپا و هێزە ئەمنییەکان کۆدەکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، چەکدارانی داعش لە هەندێک ناوچەی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چالاکتربوونە، ئەمەش پەیوەندی بە بۆشایی ئەمنییەوە هەیە. بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق رێککەوتوون دوو لیوای هاوبەش پێکبهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP