دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/09/2021

عێراق: ئێران رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە ئاو "پێشێل دەکات"

هەرێم نیوز
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند ئێران رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە ئاو "پێشێل دەکات" و  عێراق لەو بارەیەوە ئەتوانێ سکاڵا تۆمار بکات.

مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەنیازە کە دوسیەی ناکۆکی لەگەڵ ئێران لەسەر ئاو بباتە دادگا نێودەوڵەتییەکان و دەشڵێت، چەند بەڵگەیەکیان بەردەستە کە پێشاندەدات ئێران خەریکی لێدانی تۆنێل و گۆڕینی رێڕەوەکانی ئاوە.

بەوتەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ئێران رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە ئاو "پێشێل دەکات" و بە فەرمی ئێرانیان لەمبارەوە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان لە ئێران وەرنەگرتووە. 

حەمدانی دەشڵێت: عێراق کارتی گوشاری گرینگی بۆ وەرگرتنی مافی ئاوی خۆی هەیە و لەوانە دەتوانێت سکاڵا لە دیوانی نێودەوڵەتی تۆمار بکات، شوێنێک کە بڕیار دەدات وڵاتان ناتوانن ئاو لەسەر وڵاتانی دیکە ببڕن.

پێشتریش قاسم ئەعرجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی پشکی ئاوی خۆی لە رووبارەکانی تورکیا و ئێران. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP