دانەر ئەسڵان
یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌ك و ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه نایابه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن و له ڕۆژ و شه‌وانی دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه‌دا زۆرترین یارییه‌كانی گه‌ڕی ده‌ست پێكی وه‌رزی 2021 – 2022 به‌ڕێوه‌چوون و ته‌نها یه‌ك یاری ماوه له گه‌ڕه‌كه به‌ڕێوه بچێت كه ئه‌ویش ئێواره‌ی چوار شه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر سێ یانه‌كه‌ی كوردستان به‌شداری خوله‌كه یاری خۆیان ئه‌نجام دا‌و زاخۆ میوانداری نه‌ورۆزی كرد و یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری برده‌وه و یانه‌ی پاسه‌وانانی قه‌ڵای هه‌ولێریش بووه میوانی یانه‌ی مینای به‌سڕه و توانی به خاڵێكی یه‌كسانییه‌وه له باشوره‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دوو شه‌ممه
زاخۆ 2 – نه‌ورۆز 1
نه‌وت 0 – نه‌وتی میسان 0
كه‌رخ 1 – نه‌فتی به‌سڕه 2
شوڕته 1 – ته‌ڵه‌به 0
ئه‌نجامی یارییه‌كانی سێ شه‌ممه
قووه جه‌ویه 1 – قاسم 0
ئه‌مانه 0 – كاره‌با 2
نه‌وتی وه‌سه‌ت 1 – سامه‌ڕا 0
مینا 0 – هه‌ولێر 0
زه‌ورا 1 – سه‌ناعه 0
كاتی یارییه‌كه‌ی چوار شه‌ممه
نه‌جه‌ف – دیوانیه سه‌عات 6 ی ئێواره