هەرێم
نیوز
كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕایگه‌یاند، زیاتر له كارتی ده‌نگده‌رانیان
نوێكردوه‌ته‌وه كه كۆی گشتی 70%ی ده‌نگده‌ران ده‌كات.
موهه‌نه‌د مسته‌فا
ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند،
كۆی گشتی ژماره‌ی كارتی هه‌ڵبژاردنی نوێكراوه گه‌یشتوه‌ته 17 ملیۆن و 200 هەزاركارت،
كه نزیكه‌ی 70٪ی كۆی ده‌نگه‌ران ده‌كات.
دەشڵێت:
"بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتو، پێشتر دوجار تاقیكردنه‌وه‌یان
بۆ ئامێره‌كان كردوه، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه تاقیكردنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ شێوازی ده‌نگدان
و كاركردنی ئامێره‌كان ئه‌نجامدرا".
ئەوەش
خراوەتەڕو، ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كراون ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی خانه‌نشینكراوه‌وه ئه‌نجامدراون
كه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه رێكاره‌كانیان بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر، گرنگی تایبه‌تی
ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ش ئه‌وه بون كه چۆن ئامێره‌كان كار ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك
كێشه دروستببێت، چۆن چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
بڕیاره 10ی
مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاشدا
سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌كانیان
ده‌ستپێكردوه.