هەرێم نیوز
سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق، هۆشداری لەکڕینی دەنگەکانی هەڵبژاردن دەدات و ڕایدەگەیەنێت، "نابێت
هاوڵاتیان باوه‌ڕ به‌به‌ڵێنی دامه‌زراندن و دابه‌شكردنی زه‌وی بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه
به‌ڵێنی درۆن". دەشڵێت: ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردن تەواو
کردوە.
مسته‌فا
كازمی، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
وڵاتەکەیدا رایگه‌یاند، "ته‌واوی پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنمان
دابینكردووه له‌روی ئه‌منی، لۆجێستی، دارایی‌و هیچ شتێك نه‌ماوه ته‌نیا كات نه‌بێت".
ئاماژەشى بەوە
کردوە "ساختەکاری و گەندەڵی هیچ کاریگەرییەکی خۆسەپێنەرانەیان لەسەر
هەڵبژاردنی داهاتو نابێت". داواش له‌هەموو عێراقییەکان ده‌كات بچنە سەر
سندوقەکانی دەنگدان‌و کۆتایی بە "سەردەمی گەندەڵی" بهێنن کە زیانی
بەعێراق گەیاندووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق هۆشداریدا له‌كڕینی ده‌نگەکانی هەڵبژاردن‌و وتی: "نابێت هاوڵاتیان
باوه‌ڕ به‌به‌ڵێنی دامه‌زراندن و دابه‌شكردنی زه‌وی بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه به‌ڵێنی
درۆن".
هاوکات سوپاسی
کۆمیسیۆن‌و وەزارەتەکانی عێراقی کرد بۆ کارکردنیان بۆ دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ
ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بڕیارە ١٠ی
تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت.