دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 20/09/2021

​بەشێك لە دەوڵەمەندترین بنەماڵەکانی جیهان بناسە

ئا- بیلال قادر

①بنەماڵەی واڵتون سەروەتەکەیان 238.2 ملیار دۆلارە..

سام واڵتۆن خاوەنی کۆمپانیای واڵمارت لە ساڵی 1945 یەکەمین مارکێتی کڕی،لەساڵی 1992 کۆچی دوای کرد ئێستا زنجیرە مارکێتەکانی لە لایەن نەوەی سێیەمی بنەماڵەکەی بەڕێوەدەبرێت لە ئێستادا خاوەنی 10 هەزار و 500 فرۆشگان تێکڕای فرۆشی ساڵانەیان زیاترە 500 ملیار دۆلار.

تەنها لەم ساڵدا بە بەهای 6 ملیار پشکیان فرۆشتوە.

لە ساڵی 2020 بەهۆی کۆرۆناوە 2.8 ملیار دۆلاری وەک پاداشت بە کارمەندەکانی داوە.

②بنەماڵەی فرانک مارس سەروەتەکەیان 141.9 ملیار دۆلارە..

فرانک مارس دوای لەدایک بونی لە ساڵی 1883 بەمنداڵی ئیفلیج بو توانای لە ڕێ ڕۆشتنی لەدەستدا،بەڵام هەمیشە حەزی لە فێربونی کاری شکولات بوو دواتر کوڕەکەی فارست لە ساڵی 1963 یەکەمین کارگەی شوکولات دروستکردنیان لە هۆڵەندا دامەزراند.

③بنەماڵەی کوچ سەروەتەکەیان 124.4 ملیار دۆلارە..
فریدریک کوچ لە ساڵی 1940 کۆمپانیای وۆد ڕیڤەری لە بواری دەرهێنان و پاڵاوتنی نەوت دامەزراند.چوار برا فردریک چاڕلز دیڤید ویلیام کۆمپانیاکەی باوکیان بە میرات بۆ مایەوە داهاتی ساڵانەیان 115 ملیار دۆلارە

④بنەماڵەی هێرمس سەروەتەکەیان 111.6 ملیار دۆلارە.

ئەم بنەماڵەیە خاوەنی کۆمپانیایەکی مۆدێلاتی لوکس و گرانبەهان زیاتر لەبواری جانتا و سەعاتی دەستیدا بە ناوبانگن،نرخی جانتاکانیان سەدان هەزار دۆلارە.

⑤بنەماڵەی ئال سعود داهاتەکەیان 100 ملیار دۆلارە...

سیستمەی پاشایەتی 89 ساڵە خانەدانی سعودیەن و خۆیان بە خاوەنی یەدەگی نەوتی ئەو وڵاتە دەزانن.
داهاتی تایبەتی محمد بن سەلمان وەلیعەهدی سعودیە لە ئێستادا زیاترە لە یەک ملیار دۆلارە.
کۆمێنتی ئێوە چیە؟

سەرچاوە:بلۆمبێرگ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP