دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 20/09/2021

زیانەکانى خواردن لە بەردەم تەلەفزیۆندا

هەرێم نیوز
ئامادەكردنی: پروشە صلاح

ھەرچەندە تەلەفیزیۆن ھۆکارێکە بۆ کات بەسەربردن بەھۆی بوونی چەندین پرۆگرامی جیاوازەوە، بەلام دانیشتنی زۆر لەبەردەم شاشەی تەلەفزێۆندا دەبێتە ھاندەر بۆ خواردن و خواردنەوەی زۆر و ھەمەچەشن بەبێ ئەوەی مرۆڤ ھەستی پێبکات، ئەوەش چەندین زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە لەوانە:

١- قەڵەوی و زیادبونی کێش بەشێوەیەکی خێرا بەتایبەت لای ئەو کەسانەی کە لە ٤ کاتژمێر زیاتر دادەنیشن بەرامبەر شاشەی تەلەفزیۆن.

٢- نارێکی لە خەوتندا بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە درەنگانی شەودا سەیری دەکەن.

٣- نەمانی توانای تەرکیز بەتایبەت لای مندالان، چونکە سەیرکردنی بۆ ماوەیەکی درێژ کار لە خانەکانی مێشک دەکات.

٤- زۆر دانیشتن لەبەردەم شاشەی تەلەفزێۆن دەبێتە ھۆی تەمبەلی و کەم بوونەوەی جولەی مندال.

٥- دروست بوونی نارێکی لە خانەکانی چاودا، چونکە جولەی چاو کەم دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP