دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/09/2021

حکومەتى هەرێم بڕى 6 ملیار دینار بۆ تەواوکردنى دو بەنداو تەرخان دەکات

هەرێم نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان، 6 ملیار دینار بۆ تەواوکردنى دو بەنداو تەرخان دەکات و دروستکردنى بەنداوێکى تریش ئەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی به‌ستۆڕه‌ ده‌كرێت له‌ شاری هه‌ولێر".

ئاماژە بەوەش کراوە،" مه‌سرور بارزانی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕی 6 ملیار دینار بۆ  به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌قچه‌ق، کە هه‌ریه‌كێکیان سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، بودجەی پرۆژەکە به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ بە قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.

هاوکات دوێنێ یەکشەممە 19ی ئەیلول، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دیناری بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەی بەنداوی گۆمەسپان راگەیاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP