هەرێم نیوز
دادوه‌رێكى خانه‌نشینكراو له كاتى راوكردندا له گه‌رمیان ده‌ستگیركراوه، بەڵام دواتر بە کەفالەت ئازادکراوە، بە هۆکاری ئەوەی "گوایه نه‌خۆشه و ده‌رمانى هه‌یه".
شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان له‌م باره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ ی ڕاگەیاندوە، "كۆمه‌ڵێك كه‌س بون و راویان كردوه و تاپریان پێبوه و پۆڕیان كوشتوه، هاورێكانى ته‌وقیف كراون، ئه‌م حاكمه‌ى كه خانه‌نشین بوه به هۆى نه‌خۆشى و ده‌رمانه‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه".
له‌باره‌ى ئازادكردنى دادوه‌ره‌كه‌وه شوان محه‌مه‌د، ده‌ڵێت: "ئێمه ناڕازى بوین".
دەشڵێت: ئه‌ركى ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه ده‌ستگیرده‌كه‌ین و به نوسراو ئاراسته‌ى دادگاى ده‌كه‌ین بڕیاره‌كان لاى ئه‌وانه، به‌ڵام كه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه دیاره دڵى پێى سوتاوه.