سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
جیهان
18/09/2021
زانیاری نەبیستراو لەسەر چۆنیەتی تیرۆرکردنی زانا ئەتۆمیەکەی ئێران
هەرێم نیوز
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ١٨ی ئەیلول، وردەکاری سەیری لەبارەی پرۆسەی تیرۆرکردنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە ئاشکراکردوە، کە بۆ یەکەمجارە دەکەوێتە بەرگوێ.
لەو بابەتەدا کە رۆژنامەکە بڵاویکردوەتەوە، هاتوە، تیرۆرکردنی فەخری زادە، بە چەکێک تیرۆرکراوە کە لە رێگەی مانگی دەستکردەوە کار دەکات و ئامێری زیرەکی دەستکردو چەندین کامێرای پێوە بوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، کە تیرۆرکردنی فەخری زادە لە رێگەی رۆبۆتی بکوژەوە بوەو ئەو رۆبۆتەش لە توانایدایە 600 گولە لە خولەکێکدا بتەقێنێت بەبێ ئەوەی کەس کاری لەسەر بکات.
نیویۆرک تایمز باسی لەوەکردەوە، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو چەکە، پشتیان بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکی و ئیسرائیلی و ئێرانی بەستوە، کە لەناو ئەو بەرپرسانەدا دوانیان ئاگاداری پلانی تیرۆرکردنەکەو جێبەجێکردنی بون.
رونیشکراوەتەوە، لە کۆتایی ساڵی 2019 و سەرەتای 2020 ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە کراوەو دواجار پێشنیاری ئەوە کراوە چەکێک بەکاربهێنرێت لە دورە کۆنترۆڵ بکرێت.
یەکێک لەو بەرپرسانەی کە ئاگاداری پلانەکە بوە، ئاماژەی بەوەداوە، ئیسرائیل نمونەیەکی پێشکەوتوی لەو چەکە پەرەپێداوە کە لە بنەڕەتدا دروستکراوی بەلجیکایەو چەکەکە لە جۆری "FN MAG" ه و بەستراوە بە رۆبۆتێکی پێشکەتوی زیرەکەوەو کۆی کێشی چەکەکەو رۆبۆتەکە دەگاتە تۆنێک، بەوهۆیەوە چەکەکە پارچە پارچە کراوەو لە چەند کات و شوێنی جیاواز براوەتە ناو ئێرانەوە، دواتر بە نهێنی لە ناوخۆی ئێراندا بەستراوەتەوە ئەندازەى ئەوەى لەناو ئۆتۆمۆبێلێکی پیکابدا جێی ببێتەوە.
ئەو بەرپرسە ئاشکراشیکردوە، کە چواردەوری پیکابەکە بە کامێرا تەنراوە تا ئەوانەى کۆنترۆڵی چەکەکەیان کردوە، بتوانن بەسەر هەمو ئاراستەکاندا زاڵ بن، هاوکات بۆمبڕێژیش کراوە بۆ ئەوەى دوای ئەنجامدانى کارەکە بتەقێنریتەوەو بەڵگەکان ون بکرێن، کاتێکیش پرۆسەکە ئەنجامدراوە، تەنها 15 فیشەک تەقێنراوەو ئامانجە بە وردی پێکراوە
سەعیدی فەخری زادە، کە بەباوکی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران دەدرێتە قەڵەم، لە ٢٧ی 11ی 2020 تیرۆرکرا.
هەواڵی پەیوەندیدار
8 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمریکا پەیام ئاراستەی ئێران و ئیسرائیل دەکات
19 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئێران
19 کاتژمێر پێش ئێستا
" ئێران نزیکە لە دەستگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی "
هەواڵی زیاتر
2 رۆژ پێش ئێستا
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
3 رۆژ پێش ئێستا
لێدوانى نێچیرڤان بارزانى لەبارەى هەڵبژاردنەوە
3 رۆژ پێش ئێستا
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوە
زۆرترین بینراو
1
4 رۆژ پێش ئێستا
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان دەرکرد
2
6 رۆژ پێش ئێستا
ئایا ئیسرائیل هێرشی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر ئێران؟
3
6 رۆژ پێش ئێستا
کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریدا هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئێران بگرێتەبەر
4
5 رۆژ پێش ئێستا
ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کرماشان لە ئارادایە
5
3 رۆژ پێش ئێستا
لێدوانى نێچیرڤان بارزانى لەبارەى هەڵبژاردنەوە
6
7 رۆژ پێش ئێستا
رووداوێکی ھاتوچۆدا لە شەقڵاوە 13 کەس برینداربوون
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP