دواین هەواڵ

کلتور‌

 18/09/2021

یادداشتێکی کورت دەربارەی جیاوازی سوریالیزمی کلاسیک و نوێ لەسینەمادا

ئامادەکردنی- ئیدریس عەبدی

لەم سەردەمدا، فیلمەگەلێک کە بەتەواوەتی وابەستەی مەکتەبی هونەری سوریالیزمی بن و بەتەواوەتی لەژێر کاریگەری سوریالیزمەکان بن،زۆر زۆر کەمە.لەهەندێک لەم فیلمانەدا و هەر کاتێک پێویست بکات هەندێک تایبەتمەندی سورئالیزم بەکار دێنن. وەکوو نیشاندانی سکانسی ڕۆیا یان سینەمای "وەهمی"، گرینگترین تایبەتمەندی فیلمی سورئالیزمی ئەوەیە کە لۆژیکی سوریالیزمی یان بە سەر لۆژیکی واقیعگەرایانە زاڵ کردووە.

ئەو فیلمانەی لەسەر تیوری زانستیەکان وەکوو تیوری "گێربە شرۆدینگێر" وەکوو دونیای هاوتەریب، تێکەڵ بوون و تێکشاندنی کات بەرهەم هاتوون ناچارن بۆ ئەوەی بە باشی مەبەستی خۆیان نیشان بدەن لەم لۆژیکە پەیرەوەی بکەن.

سەرهەڵدان و درووست بوونی مەکتەبە جیاوازە سینەمایەکان لەجیهاندا ، بەردەنگ و لایەنگرانی سینەمای بەروە خۆی راکێشاوە. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی بەردەنگ، دڵسارد بێتەوە لەفیلمەکانی سوریالیزم چوون بەردەن زۆر بە زەحمەت دەتوانێت لەم جۆرە فیلمانە تێبگات.

نیشانەکانی فیلمێکی سوریالیزمی تەنها بە دەرکی لۆژیکی سوریالیزمی ئەو فیلمە بۆ بەردەنگ ڕوون دەبێتەوە و دەتوانێت لێی تێبگات. لە ئێستادا ، فیلمسازانێک کەفیلمی سوریالیزمی بەرهەم دەهێنن ،خۆیان ناچاو نەکەن بە وردی هەموو تایبەتمەندیەکانی سوریالیزمی کلاسیک بەکار بهێنن.

لەکاتێکدا لەسەرەتای درووست بوونی سوریالیزم فیلمسازانی ئەم مەکتەبە سینەماییە،بە هەموو تایبەتمەندیەکانی سوریالیزم پابەند بوون. لەسەرەتادا،سوریالیزمەکان بەدوای پەیدا کردن ڕێگای نوێ بوون. بەڵام مایکێل ڕیچاردسۆن لەکتێبی "سوریالیزم و سینەما" لەسەر ئەو باوەرەیە کە سوریالیزمەکان بەدوای ڕیگای چوونەوە دەرەوە و دەرباز بوونن لەو ڕووداوانەی کەلەنێو فیلمدا بوونیان هەیە. ڕیچاردسۆن لەسەر ئەوە باوەرەیە جوانیناسی و تیوری سوریالیزمی بەردەوام لەحاڵی گۆڕاندایە و هیچ کات سەقامگیر نەبووە.

ئاوانگاردیزم،شەری جیهانی و تیوریەکان فرۆید لەسەر سوریالیزمی کلاسیک کاریگەریان بوو. لەسەردەم سوریالیزمی نوێ ، سوریالیزم وەکوو کەرەستەیەک وایە بەڵام لەسوریالیزمی کلاسیک، وەکوو ئامانجێک وا بووە بۆ فیلمسازان. بەڵام بەگشتیی دەتوانین جیاوازی نیوان سوریالیزمی کلاسیک و نوێ بەم جۆرە دەستەبەندی بکەین.ئەم خاڵانەی خوارەوە تایبەتمەندی سوریالیزمی نوێیە و لەسوریالیزمی کلاسیک ئەم جۆڕە تایبەتمەندیانە نابینین.

1-بەکاری هێنانی مولەیفەکان و تایبەتمەندیەکانی سوریالیزمی بۆ خوڵقاندنی مانای نوێ و دونیایەکی جیاواز.وەکوو ڕویا ، وەهم و دونیا هاوتەریبەکان

2- بەکار هێنانی هەندێک لەتایبەتمەندیەکان سوریالیزمی لەبەرهەمهێنانی فیلمگەلی ترسناک ، فانتێزی و زانستی و خەیاڵی بۆ خولقاندنی کەشی جیاواز.

3- هۆگری فیلمی سوریالیزمی بە زانستی دەروون ناسی و جۆرە لۆژیکێکی سوریالیزمی کە فیلمساز توانای ببێت شی بکاتەوە.

4- دووربوونەوە لە دادایزم ، کۆمۆنیزم،سیاسەت،نێهلیزم،نارەزایەتی و ئەزموون گەرایی.

5-سوریالیزمی نوێ پابەند نییە بە هەموو تایبەتمەندیەکانی سوریالیزمی کلاسیک و تەنها لەهەندێک لەو تایبەتمەندیانە لەبەرهەم هێنان بەکار دێنیت.

لە فیلمەکانیدا یەکێک لەو تایبەتمەندیە بۆ نموونە:لە شێوازی گێرانەوەی چیرۆک یان چیرۆک یان میزانسن یان نواندن تایبەتمەندی سوریالیزمی بەکار دێنێت. دەیڤید لینچ و کریستۆفێر نۆلان بەرچاوترین فیلمسازانی ئێستای سوریالیزمی نوێ جیهانن ومانایەکی نوێیان و گیانێکی تازەیان داوە بە سوریالیزم.

لەبەرهەمەکانی دەڤید لینچ ناوەڕۆک ولۆژێکی چیرۆکی بەتەواوەتی سوریالیزمین و فۆرمیش بە تەواوەتی لەخزمەتی ناوەڕۆکدایە.هەر بۆیە هەموو بەردەنگێک لەفیلمەکانی بە ئاسانی تێناگات چوون بەردەنگ لەگەڵ لۆژیکی چیرۆک و کاراکتەرەکان و بەگشتی ئەو جیهانەی دەیڤید لینچ دەیخوڵقێنیت نائاشنان.

لینچ هەوڵ ئەدات لەبەرهەمەکانیدا بە سوود وەرگرتن لە لۆژیکی سوریالیزمی لەسەر پەیوەندی دال ومەدلولیەکان پێناسەیەکی نوێ بۆ هەموو ڕووداوەکان، بکات.

جیاکردنەوەی واقیعیەت و خەیاڵ (ناواقیعی بوون)لەو دونیا هاوتەریبانەی کە لینچ نیشانی ئەدات زۆر قورسە. سینەمای ڕەسن و کلاسیکی سوریالیزم دژە گێرانەوەیە و گێرانەوەی چیرۆک لەم فیلمانەدا هەموو یاساکانی گێرانەوەی چیرۆک دەخەنە ژێر پێ و پابەند نین بەو یاسا ورێسانە.

هەر چەند لەسەرەتاکانی سوریالیزم هەندێک لەفیلمەکانی ئەم مەکتەبە چیرۆکیش دەگێرنەوە.تێم و شێوە ڕوانین و چیرۆک ڕەنگ و بۆنێکی دیکەی هەیە و لەهیچ یاسایەک پەیرەوی ناکەن.شۆتەکان و هەموو تۆخمەکانی ناو شۆتێک بۆ ئەوەیە کە شتێکی سەیر و سەمەر بە بەردەنگ نیشان بدەن و بەردەنگ ئەزموونێکی نوێ بکات.

سوریالیزم ئەو مۆڵەت بە فیلمساز دەدات هەموو هێڵە سوورەکان تێپەرێنیت و هەر جۆرە توندوتیژی و بێزاریەک و تەنانەت کۆمێدیەکی پەسەند نەکراو بە وێنا بکێشیت.

ئامانجی سوریالیزمەکان ئەوەیە کە سەیروسەمەرترین و چاوەڕوان نەکراوترین وێنەکان نیشان بدەن بۆ ئەوەی شێوازی بیرکردنەوەی خۆیان کاریگەری بێت لەسەر بەردەنگ و هەندێک جاریش بە هونەرەکەیان پەیامیک بنێرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP