دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18/09/2021

وەزارەتی داریی: لە 25 ی مانگ بەبێ لێبڕین دەست بە دابەشکردنی موچە دەكرێت

هەرێم نیوز

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی داریی ڕایگەیاند، لە 25 ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە دەكرێت و موچەش بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتەکەیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتەکانی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانە.

دەشڵێت:" وەزارەتی دارایی دەیەوێت  لە چەند رۆژێکی کەمدا موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشبکات.

وتیشی، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە 25ی مانگەوە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت و بەبێ لێبڕین دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP