دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 16/09/2021

جیاوازی شێوازی بیرکردنەوە لەنێوان پیاوان و ئافرەتان

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان  

شێوازی بیرکردنەوە دەبێتەهۆی ئەزمونکردنی جیاوازی جیهانی دەوروبەر، پێویستە پیاوان و ئافرەتان لەجیاوازی شێوازی بیرکردنەوەیان بەباشی شارەزابن تاکو بتوانن لەیەکتری تێبگەن و لەکێشە بەدووربن.

پێمان باش بوو لەڕووی زانستییەوە جیاوازی شێوازی بیرکردنەوە لەنێوان پیاوان و ئافرەتان بخەینەڕوو. زۆرینەی پیاوان بیرکردنەوەکانیان بیرمەندانەیە (intellectual thinker) واتە پرۆسەی زانیارییەکان بەشێوەیەکی شیکاری لەسەر بنەمای ڕاستی،بەڵگە ،وردەکاری دەکەن .بەڵام زۆرینەی ئافرەتان بیرکردنەوەکانیان سۆزدارییانە(عاتیفیانە)(emotional thinker)واتە پرۆسەی زانیارییەکان بە شێوەیەکی سۆزداری دەکەن.

ئافرەتان دەگەڕێن بەدوای مانا سۆزداریەکەی زانیارییەکان بۆ لێکدانەوەی ڕاستی و بەڵگەکان، هەربۆیە زۆربەی جار ڕاستییەکان نابینن بەڵکو فلتەر یان بەلاڕێدابراون بەهۆی لێکدانەوە سۆزدارییەکان.

پیاوان یادگەی پەیوەست (associative) وەهەروەها یادگەی پێواژۆیی(procedural) یان بەهێزە هەربۆیە زۆربەتوانان لەبیرهاتنەوەی ڕاستی و بەڵگەکان بەوردەکارییەوە چونکە بەو شیوەیە لێکدانەوە بۆ زانیارییەکان ئەنجام دەدەن.

بەڵام ئافرەتان یادگەی کاتی(episodic)یان بەهێزە ، واتە مانا سۆزدارییەکەی ڕووداوەکە هەڵیگرتووە بەباشی یەتەوە یادیان.

ئافرەتان توانای خوێندنەوەی بیرکردنەوە، هەست و نەست،نیەت، دیدگاکانی کەس بەرامبەریان هەیە هەروەک دەڵێن نێوان هێڵەکان دەخوێننەوە.

ئەم جیاوازییە لەبیرکردنەوە زۆر بەئاسانی تێبینی دەکرێت کاتێک لەکۆڕوکۆبوونەوەیەکدا دادەنیشیت دەبینیت ئافرەتان توانای قسەکردنیان هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر و سەبارەت بەچەندین شتی جۆراوجۆر بەڵام پیاوان پێویستیان بەچالاکییەکە تاکو قسەی لەسەر بکەن هەربۆیە زیاتر پیاوان گرنگی دەدەن بەباسکردنی (وەرزش، سیاسەت، ئیش و کار....هتد)

هەر ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ دروست بوونی مشت ومڕ لەنێوان پیاوان و ئافرەتان چونکە ئافرەتان چاوەڕوانن پیاوان وەک خۆیان سۆزدارییانە بیربکەنەوەو توانای خوێندنەوەی هەست و نەستیان هەبێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP