دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 16/09/2021

مایکرۆسۆفت: چیتر پێویستتان بە وشەى نهێنى نابێت

هەرێم نیوز
کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت، لە دەستپێشخەرییەکى نوێدا، خزمەتگوزارى پەنجەمۆر و نایسنەوەى ڕوخسار، پێشکەش بە بەکاربەرانى دەکات بۆ ئەوەى چیتر پێویستیان بە وشەى نهێنى بۆ تێپەڕبوون نەبێت.

کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت دەڵێت: ئەم هەنگاوە کاربەران زۆرتر ئەپارێزێ لە هێرشى هاککەران، چونکە وشەى نهێنى هەندێ جار ئەبێتە ئامانجێکى ئاسانى ئەو کەسانەى سەرگەرمى هاککردنى هەژمارى ئەوانى دیکەن.

واسو جاکا: جێگیرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت، لە بەشى ئاسایشى ئەلیکترۆنى، ڕایگەیاند، ووشەى نهێنى لاواز، خاڵى چونە  ژورەوەى هاککەرانە بۆ نێو ئەژمارى کۆمپانیا و بەکاربەران.

دەشڵێت: لە هەر چرکەیەکدا 579 هێرشى ئەلیکترۆنى بۆ سەر وشە نهێنییەکان ئەنجام ئەدرێت، کە ئەکاتە نزیکەى 18 ملیار هێرش لە ساڵێکدا.

کاربەرانى خزمەتگوزارییەکانى مایکرۆسۆفت، لە ئەمڕۆ وە ئەتوانن سود لەم دەستپێشخەرییە وەربگرن .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP