هەرێم نیوز
پێش 43 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كێك له پیاوه ناوداره‌كانی ئه‌وكاتی شیعه له
لوبنان، سواری فڕۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و روه‌و لیبیا ده‌ڕوات، له‌وكاته‌وه تا ئێستا،
له‌گه‌ڵ دو كه‌سی تر كه یاوه‌ری بون چاره‌نوسیان نادیاره.
دوای
ئه‌و ماوه دورودرێژه، موقته‌دا سه‌در، له 11-9-2021 داوا ده‌كات (میسر‌و عێراق و
لوبنان و لیبیا‌و سوریا‌و قه‌ته‌ر و ئێران)، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دروستبكه‌ن و
وه‌ك مافێكی "عه‌قڵانی و شه‌رعی" چاره‌نوسی ئەو کەسایەتیە باڵایەى شیعە
دیاری بكرێت.
دوای رۆژێك له‌و داوایه، موقته‌دا ده‌ڵێت، لیژنه‌كه دروستكراوه، به‌ڵام
ناوی ئه‌ندامه‌كانی راناگه‌یه‌نرێت و با كاری خۆی بكات..
داواكه‌ی موقته‌دا، بۆ جیهانی شیعه ئه‌و پرسیاره‌ی وروژانده‌وه، داخۆ
وڵاتێكی وه‌ك ئێران كه خاوه‌نی دامودەز‌گای ره‌سمییه، بۆچی تا ئێستا خۆی نه‌كردوه
به خاوه‌نی ئه‌و دۆسییه‌یه‌و هۆکار چییە له‌سه‌ره‌تاییترین پرسیار له‌وباره‌یه‌وه
خۆی ده‌بوێرێت؟
1978
رۆژێك پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لیبیا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌مه‌ل،
كه مو‌سا سه‌در رێبه‌رایه‌تی ده‌كرد، كۆده‌بنه‌وه‌و ده‌بێته مشتومڕیان، زۆرینه
ده‌ڵێن نابێت مو‌سا سه‌در به‌ده‌م بانگهێشته‌كه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی
لیبیاوه بڕوات، محه‌مه‌د یه‌عقوب-یش كه پیاوێكی ئایینیەو یەکێکە لە
دەستەڕاستەکانی سەدر، پێ‌داگر ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌فه‌ره‌كه، رۆژی دواتر، راكه‌ی یه‌عقوب
سه‌رده‌كه‌وێت و سەرەنجام له 31ی ئابی 1978 مو‌سا سه‌در و محه‌مه‌د یه‌عقوب و
عەباس بەدرەدینی رۆژنامەنوس به‌ره‌و لیبیا به‌رێده‌كه‌ون.
له‌وكاته‌وه تا ئێستا، بۆ كۆتا جار مو‌سا سه‌در و دو هاوڕێكه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی
ته‌رابلوس بینراون و واده‌ركه‌وتوه ئه‌و وڵاته جێبهێڵێن به ئاراسته‌ی ئیتاڵیا،
ئیتاڵیاش ره‌تیده‌كاته‌وه سه‌در و دو هاوڕێكه‌ی گه‌یشتبنه سه‌ر خاكه‌كه‌ی و له‌وێ
نیشتبنه‌وه.
مو‌سا سه‌در
مو‌سا سه‌دره‌دین سه‌در، له 1928 له شاری قومی ئێران له دایكبوه، ره‌چه‌ڵه‌كی
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ژماره‌یه‌ك پیاوی ئایینی له چیای عاملی لوبنان و له‌رێگه‌ی
فاتیمه‌ی هاوسه‌ری عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌بێته باپیره
گه‌وره‌ی، باوكیشی له عێراق و به دیاریكراوی له ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا
هاتوه‌ته دونیاوه.
سه‌در له‌قوم ده‌ستیكردوه به خوێندنی ئه‌كادیمی و ئایینی، دواتر ده‌ڕواته
نه‌جه‌ف و له دوای كوده‌تای 1957ی عێراق، ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی، دوای
ساڵێك وه‌ك نوێنه‌ری ئایه‌توڵا حوسه‌ین بروجه‌ردی و موحسین حه‌كیم، ده‌ڕواته شاری
صوری لوبنان و له‌وێ چه‌ندین رێكخراو و خوێندنگه‌و رێكخراوی خێرخوازی و چه‌ند فه‌وجێكی
چه‌كدار دروست ده‌كات كه دواتر به )بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل( ده‌ناسرێت.
به‌هۆی ململانێی ته‌وژمی چه‌پ و سیكۆلار له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی له ئێران،
مو‌سا سه‌در له‌په‌نای خوێندنی ئایینی، خوێندنی ئه‌كادیمی درێژه پێداوه‌و له
زانكۆی تاران، بڕوانامه‌ی له فیقهی ئیسلامی و زانسته سیاسییه‌كانی به ده‌ستهێناوه‌و
زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی-یش فێربوه.
مو‌سا سه‌در و شۆڕشی گه‌لانی ئێران
سه‌یید محه‌مه‌د موسه‌وی خوینی، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی خوبرگانی ئێران
ده‌ڵێت، به سێ ساڵ پێش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، له ساڵی 1976 به گه‌شتێك
چوه‌ته لوبنان و له‌وێ چاوی به مو‌سا سه‌در كه‌وتوه، له‌وێ بیرۆكه‌ی ده‌ركردنی
گۆڤارێكی پێشنیاركردوه تا گۆڕانكاری و روداوه‌كانی ئێران كه دژ به رژێمی شا
رویانده‌دا، لەو گۆڤارەدا بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیده‌كاته‌وه کۆمەکی
ئەو کارە بکات.
خویینی ده‌ڵێت: "زۆر هه‌وڵم له‌گه‌ڵدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵی نه‌گه‌شتمه
هیچ ئه‌نجامێك"
دواتر هه‌وڵده‌ده‌ن ئاستی داواکارییەکەیان دابەزێنن و بۆی رونبكه‌نه‌وه له‌و
گۆڤاره ته‌نها روداوه‌كانی ئێران بڵاوبكه‌نه‌وه‌و هیچ وتارێك له دژی شا تێیدا
بڵاونەکەنەوە، به‌ڵام ئه‌و، ئه‌و بیرۆكه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه‌و به وته‌ی خویینی،
هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بو كه مو‌سا سه‌در، له بنه‌ڕه‌ته‌وه پشتگیری ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ی
نه‌كردوه دژ به رژێمی شا لە ئێران ئه‌نجامدراون.
به وته‌ی مسته‌فا چه‌مران، كه یه‌كێك بوه له هاوكاره‌كانی سه‌در له
لوبنان و دواتر دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش ده‌بێته وه‌زیری به‌رگری ئێران، سه‌رۆكی
نوسینگه‌كه‌ی سه‌در سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری ساواك بوه.
ئەو نزیکیەى گەورەترین پیاوی شیعە لەناوچەکە لە شای ئێران لەکاتێکدا بوە، سه‌یید
محه‌مه‌د موسه‌وی خوینی پێیوایه له‌وكاته‌دا پێگه‌ی مو‌سا سه‌در له خومه‌ینی گه‌وره‌تر
بوه له جیهانی ئیسلامیداو په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ شا شاراوە نەبوە.
هەر ئەو دیداره‌كه‌ی مو‌سا سه‌در و شا، هۆكارێك بوه بۆئه‌وه‌ی پیاوانی شیعه‌ی
شۆڕشگێر له‌وكاته‌دا بکەونە گومانەوەو سەنگەری لێ‌بگرن.
خویینی ده‌ڵێت، "ئه‌و دیداره زۆر بۆ ئێمه نامۆبو، هه‌میشه سه‌باره‌ت
به سروشتی ئه‌و دیداره‌و په‌یوه‌ندیی ئه‌و دو كه‌سه پرسیارمان ده‌كرد."
لە دوای شۆڕش، نزیکەکانی سەدر چیان بەسەرهات؟
مو‌سا سه‌در، له‌وكاته‌ی له لوبنان بوه، له‌گه‌ڵ زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی
شیعه به تایبه‌ت لیبراله‌كان په‌یوه‌ندی هه‌بوه‌و بگره رێبه‌رایه‌تی كردون، له
نمونه‌ی ئه‌وانه‌ش؛ مه‌هدی بازرگان، سادق قوتبی زاده، مسته‌فا چه‌مران و عه‌لی
شه‌ریعه‌تی، لە دیارترینیان بون.
ئه‌وه‌ى كه جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، ئه‌و سێ كه‌سه له شانۆی سیاسی
ئێران‌دا نه‌مان تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه سادقی قوتبی زاده كه دوای شۆڕش پۆستی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌و دواتریش به‌رپرسیاریه‌تی ده‌زگای ده‌نگ و ره‌نگی پێ سپێردرا، به
تاوانی خیانه‌ت و هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه له سێداره
درا.
مه‌هدی بازرگان‌یش كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م حكومه‌تی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی
كه به خواستی خومه‌ینی راپرسی له‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانی وڵاته‌كه ئه‌نجامده‌درێت
و ده‌كرێت به كۆماری ئیسلامی، دوای ساڵێك له ده‌ست به‌كاربونی، وه‌ك ناڕه‌زایی،
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
مسته‌فا چه‌مرانیش له‌ساڵی 1981، كاتێك كه وه‌زیری به‌رگری بوه، كوژرانی
راده‌گه‌یه‌نرێت، گوایه به‌هۆی پارچه‌ی موشه‌كێكی عێراق له ناوچه‌ی خوزستان
گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌رچی له عه‌لی شه‌ریعه‌تی-ش بو كه یه‌كێك بوه له گه‌وره توێژه‌ره‌كان،
له ساڵی 1977 به كوژراوی له شوێنی نیشته‌جێبونی له شاری له‌نده‌ن ده‌دۆزرێته‌وه.
ئێران چی كردوه بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی سه‌در؟
له سایتی ره‌سمی مو‌سا سه‌در، سالم مه‌شكور، یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانی مو‌سا
سه‌در له لوبنان له ساڵی 2000 دا نوسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رسوڕمانه بۆ
ئێمه، وڵاتێك كه پیاوانی شیعه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و دو ده‌یه‌یه به‌رده‌وامه،
تا ئێستا هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوه به ئاراسته‌ی ئاشكراكردنی چاره‌نوسی سه‌در،
له‌كاتێكدا ئه‌و یه‌كێك بو له‌سه‌ركرده‌كانی شیعه‌و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی
ئێرانیش بو؟".
له‌وكاته‌ی له پۆسته‌كه‌یدا بو، مه‌هدی بازرگان هه‌وڵیدا له چاره‌نوسی
مو‌سا سه‌در بپرسێته‌وه‌و داوا له لیبیا بكات چۆنیه‌تی دیارنه‌مانی ئاشكرا بكات،
به‌ڵام لایه‌نگرانی خومه‌ینی به توندی به‌رهه‌ڵستی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستانه‌وه‌و
بازرگان-یان به‌وه تۆمه‌تباركرد، "نێوان ئێران و لیبیا تێكدەدات كه هه‌ردوكیان
دو وڵاتی شۆڕشگێڕن دژ به ئه‌مه‌ریكا".
كاتێكیش عه‌بدولسه‌لام جلود، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی لیبیا له دوای سه‌ركه‌وتنی
شۆڕش ده‌ڕواته ئێران، ئه‌ندامانی جوڵانه‌وه‌ی ئازادی له‌به‌رده‌م ئه‌و هۆتێله‌ی
تێیدا حه‌واوه‌ته‌وه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نوسی سه‌دری
لێده‌كه‌ن، دواتر له دیداری له‌گه‌ڵ خومه‌ینی، جلود ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕو
بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران تا چاره‌نوسی سه‌در دیاری بكرێت، به‌ڵام
تا ئه‌مڕۆ كه‌س هیچ ده‌ره‌نجامێكی كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی نه‌بیست.
لایه‌نگرانی خومه‌ینی له پشتی دیارنه‌مانی سه‌دره‌وه‌ن
دكتۆر عه‌لی نوری زاده، كه یه‌كێكه له توێژه‌رانی ئێرانی و بۆ ماوه‌یه‌كی
دورودرێژ هاوڕێی مو‌سا سه‌در بوه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری
خومه‌ینی بون، له پشتی له‌ناوبردنی مو‌سا سه‌دره‌وه بون، ئه‌و كاره‌شیان بۆ ئه‌وه
كرد تا ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان له ئێران‌دا بچه‌سپێنن.
به وته‌ی نوری زاده، مو‌سا سه‌در یه‌كه‌م كه‌س بو كه هه‌ستی به مه‌ترسی
گه‌یشتنی توندڕه‌وه‌كان به ده‌سه‌ڵات كرد له ئێران، بۆیه به نهێنی له‌گه‌ڵ شای
ئێران‌دا په‌یوه‌ندی گرتوه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش لای خومه‌ینی و چوارده‌وره‌كه‌ی
ئاشكرابوه له رێگه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌دره‌وه كه بۆ شا نێردرابو، به‌ڵام له‌بری
ئه‌وه‌ی نامه‌كه بگاته ده‌ست شا، گه‌یشتبوه ده‌ستی خومه‌ینی، به‌و هۆیه‌وه هه‌ستیانكرد
سه‌در مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن كه
گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، ده‌ره‌نجامیش ئه‌وه‌بو له‌گه‌ڵ رژێمی قه‌زافی كه ئه‌وكات
له‌گه‌ڵ رژێمی شا نێوانیان باش نه‌بو، كاریان كرد بۆ له‌ناوبردنی.
پڕۆفیسۆر ئه‌ندرۆ سكۆت كۆبه‌ر، نوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی له كتێبێكدا به‌ناوی
(روخانی به‌هه‌شت)، نوسیویه‌تی، به فه‌رمانی خومه‌ینی سه‌در له‌ناوبرا، دوای ئه‌وه‌ی
له لیبیا ده‌كوژرێت، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌خرێته تابوتێكی چیمه‌نتۆو له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریای
سپی فڕێ ده‌درێت، به‌ڵام نوری زاده ده‌ڵێت، جه‌سته‌كه‌ی مو‌سا سه‌در خراوه‌ته
ناو ئه‌سیده‌وه‌و توێنراوه‌ته‌وه.
ئه‌ندرۆ سكۆت كۆبه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، محه‌مه‌د حوسه‌ینی به‌هه‌شتی،
كه له دوای خومه‌ینی كه‌سایه‌تی دوه‌می جوڵانه‌وه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی ئێران بو،
به‌رپرسی یه‌كه‌م بو له دیارنه‌مانی مو‌سا سه‌در، هه‌ر ئه‌ویش ئاماژه‌ی به قه‌زافی
دا ئه‌و كاره بكات، به‌وپێیه‌ی مو‌سا سه‌در دژی چه‌مكی ویلایه‌تی فه‌قیهی خومه‌ینی
وه‌ستابوه‌وه، بۆیه كاتێكیش یاسر عه‌ره‌فات داوا له قه‌زافی ده‌كات سه‌در
ئازادبكات، قه‌زافی په‌یوه‌ندی به به‌هه‌شتی-یه‌وه ده‌كات، ئه‌ویش وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه
كه سه‌در مه‌ترسیه‌كی راسته‌وخۆیه نه‌ك له‌سه‌ر شۆڕش له ئێران، به‌ڵكو له‌سه‌ر
ژیانی خودی ئیمام خومه‌ینی.
موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت چی بچنێته‌وه؟
له‌سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه
ره‌وتی سه‌در چاوی بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ناو ماڵی شیعه
بچنێته‌وه‌و دواتریش سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتو بباته‌وه، روبه‌ڕوی كێشه‌یه‌كی
گه‌وره ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كه مەبەستیەتی ئه‌و ره‌وتانه سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ستبهێنن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به تارانه‌وه هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی
رابوردودا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران، چه‌ندین هێرشیان دژ به ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه‌و
خودی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به مه‌رجه‌عی ئایینی و
سیاسی و شۆڕشگێڕی خۆیان داده‌نێن.
سه‌در له هه‌نگاوی یه‌كه‌می ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وتانه‌و دواتریش
ئێران، له 15ی ته‌موزی رابوردو كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی
عێراق راگه‌یاندو له په‌یامێكدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی
بۆ ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری عێراق و هه‌ڵبژاردن گێڕایه‌وه، به‌ڵام دواتر
له 27ی ئاب، پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له‌و بڕیاره راگه‌یاندو وتی "ده‌چینه‌وه
ناو هه‌ڵبژاردن بۆئه‌وه‌ی عێراق له گه‌نده‌ڵی و داگیركاری و پاشكۆبون رزگار بكه‌ین".
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، په‌ره‌سه‌ندنی ململانێی هه‌ژمونی
ئێران و ره‌وتی سه‌در گرژتر ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوای دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی
نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌رخستنی چاره‌نوسی مو‌سا سه‌در و دواتر باسکردن لە پێكهێنانی
لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژ له دوای ئه‌و داوایه، كارتێكی فشاری به‌هێزی
موقته‌دا سه‌دره بۆئه‌وه‌ی سنورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانی ئێران له هه‌ڵبژاردنی
داهاتوی عێراق دابنێت، به‌وپێیه‌ی دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان
7 وڵات‌دا كه خودی ئێرانیش داوای لێكراوه له‌و لیژنه‌یه‌دا نوێنه‌ری هه‌بێت،
ئه‌و
گریمانه‌یه‌ی لێ به‌دیده‌كرێت كه دور نییه ده‌ره‌نجامی ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نوسی
مو‌سا سه‌در له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ئاماده نه‌كرابێت و به‌رپرسانی ئێستای
ئێرانیش به به‌رپرسی یه‌كه‌م له دیارنه‌مانی سه‌در نه‌زانرێت له ئه‌گه‌ری گوێنه‌دانی
تاران به داواكانی سه‌در بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و گروپه شیعانه‌ی كه ره‌وتی سه‌در به به‌ربه‌ست له به‌رده‌م
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ژماره كورسیانه دایانده‌نێت كه به‌مه‌به‌ستییه‌تی به‌ده‌ستی
بهێنێت تا دروستكردنی حكومه‌تی پێ مسۆگه‌ر بكات.