دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

وەزیرى دەرەوەى ئەفغانستان: ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی گه‌وره‌یه‌ پێویسته‌ دڵیشی گه‌وره‌ بێت

هەرێم نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى حکومەتى کاتیى ئەفغانستان، سوپاسی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خشی كرد، كه‌ هاوكارییان بۆ ئه‌فغانستان ناردوه‌، دەشڵێت: ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی گه‌وره‌یه‌، پێویسته‌ دڵیشی گه‌وره‌ بێت.

ئه‌میرخان موته‌قی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كەى تاڵیبان، له‌ میانى كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كابول ئه‌نجامیدا، رایگه‌یاند، سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بڕیاریانداوه‌ هاوكاری گه‌لی ئه‌فغانستان بكه‌ن.

دەشڵێت: به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری، حكومه‌تی تاڵیبان ئه‌و هاوكارییانه‌ به‌ یه‌كسانی دابه‌شی سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانستان ده‌كات.

جه‌ختیكرده‌وه‌، تاڵیبان هه‌وڵده‌دات به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ئه‌و هاوكارییانه‌ بگه‌ینێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێویستیان پێی هه‌یه‌.

ئاماژەشى بەوەکرد،‌ 120 هه‌زار ئه‌فغانی و ئه‌مه‌ریكی سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان، له‌ رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ئه‌فغانستانیان جێهێشت، سوپاسی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد، كه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئه‌فغانستانی چۆڵكرد.

وتیشی: ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی گه‌وره‌یه‌، پێویسته‌ دڵیشی گه‌وره‌ بێت.

جێی باسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبانداوه‌، له‌ رێگه‌ی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش به‌ بڕی 1.2 ملیار دۆلار، هاوكاری ئه‌فغانستان بكه‌ن.

واشنتن و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، رێكه‌وتنی ده‌وحه‌یان ئیمزا كرد، سه‌ره‌نجام تاڵیبان له‌ 15 ى ئابی رابردوه‌وه‌، كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌فغانستانی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ربازانی كشانده‌وه‌.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP