دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

دادگاى سلێمانى: دەستگیرکردنى د.میران هەڵنەوەشاوەتەوە

هەرێم نیوز
دادگای سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا، ڕایگەیاند، لە چەند كە‌ناڵێكی راگەیاندن هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محە‌ممە‌دی هەڵوەشاندوەتەوە، دادگاکە دەشڵێت،"تۆمەتەكان ڕەت نەكراونە‌تە‌وە ئاراستەى دەستەى دەستپاکى کراون بۆ پێداچونەوە.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی،  لە رونکردنەوەیەکدا، ئەمرۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە چەند كە‌ناڵێكی راگەیاندن هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محە‌ممە‌دی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی رەتكردۆتەوە، بەڵام تۆمەتەكان رەت نەكراونە‌تە‌وە  و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆتە‌واو كردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان.

ئاماژەش بەوەکراوە،  "یاسا لەسەروی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داوا".

رونکردنەوەکەی دادگای سلێمانی لە کاتێکدایە، ئەمرۆ ئازاد ره‌شید، پارێزه‌ری د. میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یاند، "پێشتر كه‌ د. میران به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بوو، له‌سه‌ر كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی كه‌یسه‌كه‌ و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ له‌سه‌ری، ئه‌و فه‌رمانه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌".

وتبووى، "ئێستاش كه‌ د. میران له‌و پۆسته‌ نه‌ماوه‌، دادگای ته‌ممیزی سلێمانی و دادگای نه‌زاهه‌ی سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی د. میران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و پۆسته‌ی پێشوی نه‌ماوه‌، دۆسیه‌كه‌ی داخست و تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌رهه‌ڵگرت".

دەقی روونکردنەوەکە:

روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی ..

لە چەند كە‌ناڵێكی راگەیاندن هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محە‌ممە‌دی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕونی هەموو لایەك بخەینەڕو:

١ تۆمەتەكان رەت نەكراونە‌تە‌وە  و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆتە‌واو كردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان.
٢- دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كار دەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە و دۆسیە داناخات.
٣ یاسا لەسەروی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داوا.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
٢٠٢١/٩/١٤



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP