دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 1 هەفتە

هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ق بێت براوه‌یه‌..

پشتیوان فەرەج

ژنێكى به‌ریتانى به‌ناوى ئه‌لیس تۆمپسۆن كارمه‌ندى نوسینگه‌ى خانوبه‌ره‌ بوو, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى له‌ دایه‌نگا بوو ده‌بوایه‌ كاتژمێر 5 ده‌ست له‌ كاره‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت به‌ڵام خاوه‌ن كاره‌كه‌ى ڕێگه‌ى به‌وه‌ نه‌دا و هه‌ر ناچارى كردوه‌ تا كاتژمێر 6 ى ئێواره‌ كار بكات.

ئه‌و ژنه‌ ناچار بوو واز له‌ كاره‌كه‌ى بهێنێت له‌ پێناو منداڵه‌كه‌یدا. دواى وازهێنان له‌ كاره‌كه‌ى شكات له‌و كۆمپانیایه‌ ده‌كات كه‌ مۆڵه‌تى نه‌دا كاتژمێر 5 ته‌واو بێت. دواى چه‌ند ساڵێك له‌ دادگایی كردن و بێنه‌ و به‌رده‌ى مه‌حكه‌مه‌ ئه‌مڕۆ دادگا سزاى 185,000 هه‌زار پاوه‌نى دا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌دا و ئه‌لیس به‌و پاره‌یه‌ قه‌ره‌بوو كرایه‌وه‌. ئه‌و ژنه‌ زیاد له‌ 10 ساڵ كارى بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ كردبوو كه‌چى ئاماده‌ نه‌بوون یه‌ك كاتژمێر له‌ كاره‌كه‌ى بۆ كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌م ژنه‌ش نه‌یكرد به‌ نامه‌ردى و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یزانى داكۆكى له‌ مافى خۆی ده‌كات هه‌ر كۆڵى نه‌دا تا پرسه‌كه‌ى له‌ دادگا برده‌وه‌.

نابێت دایكان له‌ نێوان پیشه‌ و منداڵه‌كه‌یان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.

له‌میانه‌ى ئه‌م كه‌یسه‌دا هه‌زاران دایكانى دیكه‌ كه‌له‌ هه‌مان دۆخدا بوون پشتگیرى ئه‌و كه‌یسه‌ى ئه‌لیسۆنیان كرد.

ئه‌و دایكه‌ ڕژه‌شكێن بوو هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و پاره‌یه‌كى زۆرى له‌ دادگا و پارێزه‌ر خه‌رج كرد به‌ڵام دڵنیا بوو ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ق بوو بۆیه‌ كۆڵى نه‌دا تا كه‌یسه‌كه‌ى برده‌وه‌.
به‌هۆى ئه‌م كه‌یسه‌وه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كه‌ كاتى ئیشكردن بۆ دایكان كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ كه‌متر له‌ 4 ڕۆژ و ده‌بێت پێش كاتى ته‌واوبوونى دایه‌نگاى منداڵان دایكان واز له‌ كاره‌كه‌یان بهێنن. وه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كاره‌كه‌ ڕێگه‌ى نه‌دا ده‌توانى به‌یاسا مافى خۆتى لێ بسه‌نیت.

سەرچاوە bbc

https://www.bbc.com/news/business-58473802?xtor=AL-72-[partner]-[bbc.news.twitter]-[headline]-[news]-[bizdev]-[isapi]&at_custom1=[post%20type]&at_campaign=64&at_custom3=%40BBCWorld&at_medium=custom7&at_custom2=twitter&at_custom4=26BBD940-10A6-11EC-BBA5-E6FABDCD475E&fbclid=IwAR07fsA7-qbVKv0lqZXjFTWT8CE0dM8IB9ARvqSdGEKp4_gFEP9BOAoVU2E



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP