دواین هەواڵ

ئابوری‌

 31/07/2021

پەڕلەمانتارێكی عێراق: بەرزبونەوەی نرخی نەوت كورتهێننانی بۆدجەی عێراقی پركردۆتەوە

هەرێم نیوز

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە تا کۆتایی ئەمساڵ زیادەی داھاتی نەوت دەگاتە 20 ملیار دۆلار.

محەمەد شیاع سودانی،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،كە بە پێی داتاکانی کۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"  کۆی داھاتی فرۆشی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تەمووز گەیشتووەتە 40٠ ملیار دۆلار.

ئەو پەرلەماتارە دەشڵێت:" لە بودجەدا داھاتی خەمڵێنراو بۆ حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 28.6 ملیار دۆلار دیاریکراوە.

ئاشكراشیكرد، داھاتی زیادەی نەوت  زیاترە لە11 ملیار دۆلار وچاوەڕوانیش دەکرێت بەھۆی بەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت، زیادەی داھاتی نەوتی عێراق بگاتە 20 ملیار دۆلار.

وتیشی، ئەوداهاتە زیادەیەی لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەستدەكەوێت نزیكەی 20 ملیار دۆلارەو ئەوەش ھەمان بڕی ئەو کورتھێنانەیە کەلە بودجەی ئەمساڵدا دیاریکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP