هەرێم نیوز
ئەمشەو فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، شكستیان به سێ هێرشی مووشه‌كی هێناوە و دەستیان بەسەر ١٨ موشەکی جۆری کاتیۆشادا گرتووە کە بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا ئامادە کرابوون.
ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، دەستیان بەسەر چەندین پارچە چەك و موشە كدا گرتووە كە بۆ هێرشكردنە سەر فرۆكەخانەی بەغدا ئامادەكرابوون.
وتیشی، هێزه‌كانیان رێكاری نوێی ئه‌منییان گرتووه‌ته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دبلۆماتە بیانییه‌كانی و ناوچه‌ی سه‌وز بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" هه‌موو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان چالاك كردووه و به هاوكاری هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری به‌رده‌وامدان، وێڕای توندكردنی رێكاره ئه‌منییه‌كان له بازگه‌كان و پشكنینی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه جێگه‌ی گومانن".
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و رێكارانه دوای شكستهێنان به سێ هه‌وڵی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا دەستیان پێكردووە.
دوو هەفتە پێش ئێستا، پۆلیسی فیدراڵی بەغدا، دەستیان بەسەر 10موشەکدا گرت، پێش ئەوەش دەست بەسەر هەشت موشەکی کاتیۆشادا گیرابوو کە بۆ هێرشكردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا ئامادەکرابوون.