دواین هەواڵ

کوردستان‌

 31/07/2021

قوباد تاڵەبانی: داواكارین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق قه‌ره‌بوی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه‌

هەرێم نیوز

قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان برینێكی تری سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌ و به‌شێكه‌ له‌ خه‌موژانی قوڵی هه‌وڵی قڕكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچوه‌وه‌ .

 لە 38ـەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکان،قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و لەپەیامەكەیدا هاتووە،: له‌م ساڵیاده‌دا درود بۆ گیانی بارزانییه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و ئه‌نفالكراوان ده‌نێرین و سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌كه‌ین".

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەی تاڵەبانیدا هاتووە،" جارێكیتر داواكارین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق قه‌ره‌بوی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌مافێكی سه‌ره‌تایی ئه‌م خه‌ڵكه‌ قوربانیده‌ره‌ تێكۆشه‌ره‌ ده‌زانین".

38 ساڵ بەر لەئێستا و لەڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، ڕژێمی بەعسی ڕوخاو لە درێژەی پیادەکردنی سیاسەتی رەگەزپەرستانەیدا دژ بە گەلی ستەملێکراوی کوردستان، ھەستا بەکۆمەڵکوژی بارزانییەکان، له‌و پرۆسه‌یه‌شدا هه‌شت هه‌زار كورد جینۆسایدكران.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP