هەرێم نیوز
هونه‌ر مزووری،
پێشكه‌شكار و میدیاكاری كورد له ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی
دوایی كرد.
ئه‌و میدیاكاره
هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویه‌تی خولیای كاری راگه‌یاندن بوو، له پێشكه‌شكردنی
به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ته‌مه‌نی رۆژنامه‌نووسیدا له چه‌ند
ده‌زگایه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا كاری كردووه.
ناوبراو هاوسه‌رگیری
كردووه و باوكی كوڕێكه. به‌ر له نزیكه‌ی 40 رۆژ تووشی كۆرۆنا بوو و له یه‌كێك
له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له هه‌ولێر له‌ژێر چاودێری
پزیشكیدا بوو، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.