دواین هەواڵ

کوردستان‌

 31/07/2021

بارەگای بارزانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

باره‌گای بارزانی، لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند،" لە ژمارەیەك ماڵپەڕ و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە، کە گوایە سەرۆك مه‌سعود بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵى24ی فەڕەنسی هەبووە".

لەڕوونكردنەوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە،" ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین:" ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و سه‌رۆك بارزانی هیچ جۆره‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ24ی فه‌ره‌نسی نه‌بووه‌".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

لە ژمارەیەك سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە، کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵ24ی فەڕەنسی هەبووە.
لێرەدا بە هەموو لایەک رادەگەیەنین، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی24ی فەڕەنسی نەبووە.
ئەم بابەتە دوورە لە راستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەك روونە.

بارەگای بارزانی
31ی تەممووزی 2021



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP