هةريَم نيوز
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و زاخۆی واژۆ كرد و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد، رێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بگرنه‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك، كه واژۆی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بەسەرەوەیە هاتووە، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زیی به‌ڕێوه‌به‌ردن و بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و چڕنه‌كردنه‌وه‌ی له ناوه‌نده باڵاكانی به‌ڕێوه‌بردنه.
لە نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، له هه‌ردوو قه‌زای زاخۆ و باتیفا و ئیداره‌ی سۆرانیش له قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سوور پێكهاتوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، وێڕای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی "وه‌قایعی كوردستان"، وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپاردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، بڕیار درا هه‌ردوو قه‌زای زاخۆ و سۆران ببنه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ.