دواین هەواڵ

کوردستان‌

 31/07/2021

وتەبێژی سەربازی كازمی: كوژرانی بەرپرسێکی داعشی لەپارێزگای دیالە ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وتەبێژی سەربازی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا، دەزگای دژە تیرۆرى عێراق تیرۆریستێکیان کوشتوە، کە بە ئەبو سەعد ئەلسمین ناسراوە.

ئەمڕۆ شەممە، لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی سەربازیی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرایكرد،"لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، دەزگای دژە تیرۆر تیرۆریستێکیان کوشت، کە بە ئەبو سەعد ئەلسمین ناسراوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسە "پێشتر پۆستی ئەمیری بەناو ناوچەی ئەبی زەری غەفاری لە بەرزاییەکانی دەریاچەی حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە هەبووە، کە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لە دانانی بۆمب و ئامادەکردنی تیرۆریستە خۆکوژەکان".

ئۆپراسیۆنەكەی دژەتیرۆری عێراق لەكاتێكدایە دوینێ‌ چەكدارانی داعش لە هێرشێكدا لە دیالە، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی هێزە سەربازییەکانی عێراقیان کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 3 سەربازی سوپای عێراق کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

 




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP