هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی
كاره‌بای عێراق ڕایگەیاند، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی تاوه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له
نێوان هه‌ردوو پارێزگای به‌غدا و دیاله ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی
كاره‌بای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ته‌مموزی 2021 رایگه‌یاندوە،
تاوه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له نێوان هه‌ردوو پارێزگای به‌غدا و دیاله ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ئاماژە
بەوە دراوە، كه تاوه‌ره‌كه تایبه‌ت بووه
به گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له هێڵی دیاله-خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا و به بۆمبی ته‌وقیتكراو،
زیانی پێگه‌یه‌ندراوه.
وەزارەتى
کارەباى عێراق وتى: تاوه‌ره‌كه ژماره 48ی سه‌ربه هێڵی كاره‌بای 400 كه‌ی ڤی
بووه له ناوچه‌ی هاشمییان له پارێزگای دیاله ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
گروپە
چەکدارەکان، بە تایبەت ڕێکخراوى داعش، ماوەیەکە
هێرشەکانیان بۆ سەر خزمەتگوزارییە مرۆییەکان دەست پێکردوە و لە ماوەى ڕابردودا
چەندین تاوەرى دیکەى کارەبایی تەقێنراوەتەوە.